عێراقگرنگترین

یونس مەحموود نوێترین زانیاری لەسەر راهێنەری داهاتووی عێراق ئاشکرا دەکات

حەفت راهێنەر بەربژێرن

Yariga App

یاریگا –

یونس مەحموود، جێگری دووەمی سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق کۆمەڵێک زانیاری نوێ لەسەر راهێنەری داهاتووی هەڵبژاردەی عێراق ئاشکرا دەکات.

ئەفسانەی تۆپی پێی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرای دەکات، ناوی سێ راهێنەری بیانی و چوار راهێنەری ناوخۆیی لەسەر مێزی گفتوگۆکانی یەکێتیی تۆپی پێی عێراقن.

یونس مەحموود دووپاتیدەکاتەوە، لە 48 کاتژمێری داهاتوودا، پرسی راهێنەری داهاتووی هەڵبژاردەی عێراق لەلایەن لیژنەی هەڵبژاردەکان یەکلاییدەکرێتەوە.

دانوستاندن لەگەڵ حوسێن عەمووتە، راهێنەری مەغریبی بەردەوامە و لە ئەگەری شکستهێنانی دانوستاندنەکان، دەستبەجێ گفتوگۆ لەسەر ناوەکانی دیکە دەکرێت.

ناوی چوار راهێنەری بیانی و سێ راهێنەری ناوخۆیی لەسەر مێزی گفتوگۆی ئێمەن. لە یەکێتیی تۆپی پێی عێراق هزری پێدانی رووبەری فراوان بە راهێنەری ناوخۆیی هەیە، ئەمەش شتێکی ئاساییە لەم دۆخە سەختەدا.

ئەمڕۆ یەکێتیی تۆپی پێ کەوتووەتە گەردنی تەنگ (خوارەوەی جام)، ئامانجی ئێمە گرێبەستکردنە لەگەڵ راهێنەرێکی خاوەن ئەزموون، تاوەکو لە قۆناخی داهاتوو سەرکردایەتی شێرەکانی رافیدەین بکات.

لە ماوەیەکی نزیکدا راهێنەری نوێ دەستنیشان دەکرێت و رایدەگەیەنین.

دوایین پەرەسەندن

حوسێن عەمووتە لە دوایین ساتەکان رەتیکردەوە ببێتە راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق و ئەمڕۆ فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق لەبارەی چوار بژاردەی دیکە کۆدەبێتەوە.

گەرچی هەموو شتێک یەکلاببووەوە و حوسێن عەمووتە نزیکبوو بۆ ماوەی ساڵێک ببێتە راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق، بەڵام لە دوایین ساتەکاندا راهێنەرە مەغریبییەکە پەشیمان بووەوە و بە ‘چەند هۆکارێکی کەسی’ داوای لێبوردنی کردووە ئەرکی راهێنەرایەتی شێرەکانی رافیدەین بگرێتە ئەستۆ.

وابڕیاربوو دوێنێ سێشەممە فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق گرێبەستی حوسێن عەمووتە راهێنەری یانەی جەزیرەی ئیماراتی رابگەیەنێت، بەڵام لە دوایین کاتژمێرەکاندا عەمووتە لە پەیوەندییەکی لەگەڵ عەدنان درجال سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق، بەهۆی چەند هۆکارێکی تایبەت بە خۆی، داوای لێبوردنی کردووە و نابێتە راهێنەری هەڵبژاردەکە.

عەمووتە رەتیکردەوە ببێتە راهێنەری عێراق و ئەمڕۆ لەبارەی چەند بژاردەیەکی دیکە بڕیار دەدرێت

بابەتی زیاتر

Back to top button