میلان جێگرەوەی کۆنسێساوی دۆزیوەتەوە

یانەی ئەیسی میلان دەیەوێت بە راهێنەرێکی تازە پێ بنێتە وەرزی نوێ و ماوریزیۆ ساری بژاردەی یەکەمی رۆسۆنێرییە.
بەگوێرەی فوتبۆڵ ئیتاڵیا، میلان سوورە لەسەر ئەوەی راهێنەرێکی ئیتاڵی بهێنێتەوە یانەکە پاش تاقیکردنەوەی پاولۆ فۆنسێکا و سێرجیۆ کۆنسێساو کە هەردووکیان پۆرتوگالین.
ساری راهێنەرێکی ناوداری ئیتاڵیایە و پێشتر کاری کردووە بۆ یانەکانی ئیمپۆلی، ناپۆلی و یوڤێنتۆس و لە دەرەوەی ئیتاڵیاش وەرزێک راهێنەری چێڵسی بوو.
بڕیار وابوو ساری لە مانگی 12دا ببێتە راهێنەری میلان ئەوکاتەی پاولۆ فۆنسێکا دوورخرایەوە بەڵام میلان دەیویست گرێبەستەکەی تاوەکو کۆتایی وەرز بێت و ئەویش رەتیکردەوە ببێتە بەشێک لە پڕۆژەیەکی کاتیی.
رۆژنامەی گازیتای ئیتاڵی دەڵێت بژاردەکانی دیکەی میلان بریتین لە رۆبێرتۆ مانچێنی، جیان پیێرۆ گاسپێرینی، ماکسیمیلیان ئالێگری لەباری رێکنەکەوتن لەگەڵ ساری دا.
ماوریزیۆ لە وەرزی 2019-2020دا توانی یوڤێنتۆس بکاتەوە پاڵەوانی سکودێتۆ و ساڵێکیش بەر لەوە یۆرۆلیگی بۆ چێڵسی بردەوە.