
پێدری ئاشکرایدەکات خەون بە بردنەوەی باڵۆن دۆر دەبینێت و پێشی وایە رۆدری ئەرکی ئەوی ئاسانتر کردووە.
پێدری یەکێکە لە بەربژێرە بەهێزەکان لە نوێترین ریزبەندی بەهێزترین کاندیدەکانی باڵۆن دۆر. لەباری بردنەوەی چامپیۆنزلیگ یشدا بە ئەگەرێکی زۆرەوە دەدرێت بە یاریزانێکی بارسا.
پێدری چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ماڵپەڕی فەرمی یوێفا کردووە و وتی
لەو کاتەوەی رۆدری بردوویەتییەوە ئەوە دەرکەوتووە ئەگەر ناوەڕاستکارێک بتوانێت کۆنترۆڵی ریتمی یاریکردن بکات ئەوا باڵۆن دۆر دەباتەوە. من زۆر دڵخۆشم کە ئەو بردییەوە لەبەر ئەوەی جگە لەوەی وەرزێکی باشی بەڕێکرد خۆشم زۆر چێژم بینی لە یاریکردن لە پاڵیدا لەگەڵ هەڵبژاردەی نیشتیمانی. ئەو لە هەموو شوێنێکی یاریگایە.
سەبارەت بە بردنەوەی باڵۆن دۆری 2025یش ، پێدری وتی
هەموو کاتێک خەونی من بووە کە باڵۆن دۆر بەرزبکەمەوە. بەڵام هێشتا مانگێک ماوە و سەرنجم لەسەر بردنەوەی سێ ناسناوەکەیە لەگەڵ تیمەکەم. با ئەم مانگە بڕوات دواتر دەبینین کە دەتوانین قسە لەسەر ئەو بابەتە بکەین یاخود نا.
بارسێلۆنا و پاریس سان جێرمان تاکە دوو یانەی ئەم وەرزەی ئەورووپان کە چانسی بردنەوەی هەر سێ ناسناوە سەرەکییەکەیان هەیە. چاوەڕواندەکرێت براوەی باڵۆن دۆریش لە یەکێک لەو دوو یانەیە بێت ئەگەر ببنە براوەی خولی پاڵەوانەکان.