ئینگلتەراچامپیۆنزلیگگرنگترین

ئەستێرەیەکی ئارسیناڵ: پاریس ئێمەی خوارد

بەڵێنی زیاتر پیشاندانی کەسایەتی دەدات....

Yariga App

یاریگا –

ویلیام سالیبا، بەرگریکاری ئارسیناڵ دان بە باڵادەستی پاریس سانجێرمان لە یاریی چوونی قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ دەنێت.

شازادەکانی پاریس بە تاکە گۆڵی عوسمان دێمبێڵی یاریی چوونیان لە یاریگای ئیمارات بردەوە و ئێستا هەنگاوێکی گەورە لە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ نزیکبووەتەوە.

هەریەکە لە بڕادڵی بارکۆلا و گۆنچالۆ رامۆس لە گۆڵی دووەم و سێیەم بۆ پاریس نزیکبوون، بەڵام دەیڤد رایا تۆپێکی گەڕاندەوە و شووتەکەی رامۆسیش بەر ستوون کەوت.

سالیبا لەدوای یارییەکە قسەی بۆ کەناڵ+ کرد و دانی بە باڵادەستی پاریس نا؛

زوو گۆڵێکمان لێکرا و بە دۆڕانی یارییەکە هەندێک ناڕەحەت بووین، پێویستبوو باشتر یاریی بکەین، لە 20 خوولەکی یەکەمدا زۆر ئازارمان چەشت، پاریس ئێمەی خوارد. هەرچۆنێک بێت، ئەنجامەکە 0-1 و لە یاریی گەڕانەوەدا کەسایەتی راستەقینەی خۆمان پیشان دەدەین.

هێشتا یاریی کۆتایی نەهاتووە و هیوادارین لە یاریی گەڕانەوە سەربکەوین. پێویستە خاڵە ئەرێنییەکان وەربرگین و کۆڵ نەدەین، ئەمە چامپیۆنزلیگ و دەکرێ زۆر بابەت رووبدەن، پێویستە کەسایەتی خۆمان پیشان بدەین.

شەممە ئارسیناڵ لە یارییەکی گرنگی پرێمەرلیگ بەرامبەر بۆرنمس یاریی دەکات و دواتر گەشتی پاریس دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button