عێراقکوردستانگرنگترین

دوای راهێنەری یانەکە ئەندامێکی دەستەی کارگێڕی زاخۆ دەستی لەکارکێشایەوە

تەها زاخۆیی دەست لەکارکێشانەوەی خۆی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

تەها حەکیم ئەندامی دەستەی کارگێڕی یانەی زاخۆ دەست لەکارکێشانەوەی خۆی راگەیاند.

دوای ئەوەی تەڵال بلوشی راهێنەری قەتەڕێ دەستی لە راهێنەرایەتی یانەی زاخۆ کێشایەوە و عەبدولغەنی شەهد وەکو راهێنەری نوێی یانەکە دەستبەکاربوو، تەها حەکیم ئەندامی دەستەی کارگێڕی یانەی زاخۆ و سەرپەرشتیاری تیپی خولی عێراقی یانەکە دەستلەکارکێشانەوەی خۆی راگەیاند.

تەها زاخۆیی لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەکەی دەڵێت :’خەڵکانێک هەن چەند تۆمەتێکی درۆیان لەبارەی من بڵاوکردووەتەوە، دوای یارییەکەی زەوڕا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا هەموو شتێک روون دەکەمەوە، بەداخەوە تەنیا لەکاتی دۆڕانەکان و ئەنجامە خراپەکان ناوی منیان بیر دەکەوێتەوە، یانەی زاخۆ لە هەموو شتێک گرنگترە و داوا لە هاندەرانی یانەکەمان دەکەم پشتیوانی راهێنەری نوێی یانەکەمان بکەن’.

زاخۆ کە بە کۆکردنەوەی 52 خاڵ لە پلەی سێیەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق دێت، رۆژی هەینی داهاتوو لە یەکەم یاریی لەگەڵ عەبدولغەنی شەهد لە یاریگای خۆی بەبێ هاندەران میوانداریی زەوڕا دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button