زانیاریی جیاواز بڵاوکرایەوە لەسەر رێککەوتنی یۆکێرێش و یانەیەکی پرێمەرلیگ

یاریگا –
زانیاریی نوێ و جیاواز بڵاوکرایەوە لەسەر دەنگۆیەکانی پەیوەندیکردنی ڤیکتۆر یۆکێرێش بە یانەیەکی گەورەی ئینگلتەرا.
شەوی رابردوو سەرچاوەکانی هەواڵ رایانگەیاند یانەی مانچێستەر یونایتد و یۆکێرێش رێککەوتوون لەسەر گواستنەوەی هێرشبەرەکەی سپۆرتینگی پۆرتوگالی.
بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە فلۆریان پلێتنبێرگی رۆژنامەنووسی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، هێشتا هیچ رێککەوتنێک لەنێوان مان یونایتد و یۆکێرێشدا نەکراوە.
سەرچاوەکە ئەوەشی نووسیوە کە ڤیکتۆر جارێ هیچ رۆشناییەکی سەوزی بۆ یانە ئینگلیزیەکە هەڵنەکردووە.
لە درێژەی زانیارییەکانیدا، فلۆریان ئاشکرایکردووە کە روبن ئامۆریمی راهێنەری پێشووی یاریزانە سویدیەکە و ئێستای مان یو، سوورە لەسەر گواستنەوەی ئەو یاریزانە و ئەوەش نەشاردراوەتەوە.
لەگەڵ ئەو زانیارییانەدا، رۆژنامەکەی سکای نووسیویەتی کە گفوگۆی راستەقینە لەبارەی گواستنەوەی گۆڵکارەکەوە کراوە و یانە رکابەرەکانی دیکەش هێشتا لە پێشبڕکێکەدا ماون بۆ ڤیکتۆر.
🚨🔴 Been told that there is still no agreement between Manchester United and Viktor #Gyökeres. He has not given #MUFC the green light yet.
Rúben Amorim is very keen on him – that’s no secret. As previously reported, concrete talks have already taken place. Many other top clubs… pic.twitter.com/oUeXAJ4FOy
— Florian Plettenberg (@Plettigoal) April 29, 2025