
یاریگا –
بەهۆی کاردانەوە و رەفتارەکانیانەوە لە یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا کە 2-3 بە بارسێلۆنای رکابەری هەمیشەییان دۆڕان، چەند یاریزانێکی ریال مەدرید کارتی سووریان بەڕوودا بەرزکرایەوە.
ئانتۆنیۆ رودیگەر، لوکاس ڤاسکوێز و جود بێڵینگهام ئەو سێ یاریزانەبوون لەلایەن ناوبژیوانەوە کارتی سووریان پێدرا.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی فەرمی لە یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا کە سەرچاوە مێدیاییەکانی ئەو وڵاتەش بایەخیان پێداوە، ڤاسکوێز بۆ دوو یاریی وەرزی داهاتووی جامی شا سڕکڕاوە. هەرچی رودیگەری ئەڵمانیە، کە کاردانەوەکەی لە دژی ناوبژیوان بووبوو بە جێی باسی مێدیاکان، بۆ شەش یاریی سڕکرا.
ئەوەی تایبەتە بە بێڵینگهام، کارتە سوورەکەی سڕاوەتەوە، ئەوەس وەک ڕۆژنامەی مارکا ئاشکرایکردووە بەهۆی ئەوەبووە ریال مەدرید چەندین ڤیدیۆی بەڵگەیی بۆ یەکێتیەکە ناردووە کە ئەو ئەستێرە ئینگلیزییە هەڵسوکەوتێکی نەکردووە شایەن بە کارتی سوور بووبێت.
6 PARTIDOS A RUDIGER
2 PARTIDOS A LUCAS0 partidos a Bellingham pic.twitter.com/lwl002GJ0p
— Gerard Romero (@gerardromero) April 29, 2025