ئینگلتەراگرنگترین

فەرمی؛ تۆتنهام گرێبەستی ئەستێرەیەکی بۆ ماوەیەکی زۆر درێژکردەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی تۆتنهام گرێبەستی ئەستێرەیەکی بۆ ماوەیەکی زۆر دێژکردەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی یانە ئینگلیزیەکە لە پێگە فەرمیەکانی خۆیەوە، گرێبەستی لوکاس بێرگڤاڵیان تا ساڵی 2031 نوێکردووەتەوە.

لاوە سویدیەکە هاوینی رابردوو بە بڕی 8.5 ملیۆن پاوەند لە خولی وڵاتەکەیەوە پەیوەندی بە یانە لەندەنیەکەوە کرد بۆ ماوەی 5 ساڵ واتا تا 2029.

بێرگڤاڵی ناوەڕاستکار تازە تەمەنی 19 ساڵە و لەوەتەی پەیوەندی بە سپێرزەوە کردووە 45 یاریی ئەنجامداوە خاوەنی گۆڵێک و 4 ئەسێستە.

تۆتنهام ئەو یاریزانەی وەک یەکێک لە بەردەکانی بناخەی پرۆژەکەی داهاتوویان دەبینن بۆ نوێکردنەوەی ریزەکانیان.

بابەتی زیاتر

Back to top button