ئێریک دایەر لەگەڵ یانەیەکی گەورەی فەڕەنسا گەیشتە رێککەوتن

یاریگا –
ئێریک دایەر ئەزموونەکەی دەگوازێتەوە بۆ فەڕەنسا و لەگەڵ یانەیەکی ئەو وڵاتە رێککەوتنی کردووه.
دایەر کە لە ساڵی 2014 کاروانی پیشەگەرێتی دەستیپێکردووە، تا ئێستا بۆ دوو یانەی ئەوروپا یاریکردووە ئەوانیش تۆتنهامی وڵاتەکەی و بایرن میونشنی ئەڵمانین.
بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، یانەی مۆناکۆ لەگەڵ ئەو بەرگریکارە ئینگلیزیە گەیشتووەتە رێککەوتن و دوای کۆتاییهاتنی وەرزەکە بایرن بەرەو یانە نوێیەکەی جێدەهێڵێ.
خولی فەڕەنسی تەنها سێ هەفتەی ماوە و مۆناکۆیش ێستا لە پلەی چوارەمە و رکابەری لەگەڵ یانەکانی مارسێی و لیل دەکات کە لە پلەکانی دووەم و سێیەم دێن بۆ دەستکەوتنی بیلیتێکی چامپیۆنزیلیگی وەرزی داهاتوو. بەوەش مۆناکۆ دەیەوێ سوود لە ئەزموونەکانی بەرگریکارە 31 ساڵییەکە وەربگرێت بۆ ئەگەری سەرکەوتنیان بۆ ئەو پاڵەوانێتیە گەورەیە.
وەک رۆمانۆ ئاشکرایکردووە، رێککەوتنی نێوان ئێریک و یانەکەی خولی فەڕەنسی تا هاوینی 2027 دەخایەنێت.
🚨🔴⚪️ Eric Dier to AS Monaco, here we go! Deal done for English centre back to leave Bayern and join Monaco.
Deal in place, as first called by @Tanziloic on L’Équipé — agreement already done and sealed.
Understand the contract will be valid until June 2027 + option to extend. pic.twitter.com/MPUvOIHrR1
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) April 29, 2025