تۆڕی وەرزشی یاریگا باشترین پێکهاتەی ئەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان دەستنیشان دەکات
باشترین راهێنەر و 11 یاریزانی سەرەکی و 7 یاریزانی یەدەک لە لیستی باشترینەکانی خولەکەدان

یاریگا –
ئەمڕۆ وەرزی 2024/2025ـی خولی نایابی کوردستان کۆتایی هات، شێروانە بۆیەکەمجار بووە پاڵەوانی خولەکە و پێشمەرگەی هەولێر و زاخۆ پلەکانی دووەم و سێیەمیان بەدەستهێنا، یانەکانی ئارارات و سەیدسادق و هەولێر و شەقڵاوەش بۆ ریزی یانە پلە یەکەکان دابەزین.
تۆڕی وەرزشی یاریگا باشترین پێکهاتەی ئەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان دەستنیشان دەکات، کە 11 یاریزانی سەرەکی و 7 یاریزانی یەدەک و باشترین راهێنەر لە لیستی باشترینەکانی ئەم وەرزەی خولەکەدان.
لە پێکهاتەی باشترینەکانی یاریگا، سێ یاریزانی شێروانەی تێدایە و عادل عەلی راهێنەری ئەو یانەیەش بە باشترین راهێنەری خولەکە دەستنیشانکراوە، سێ یاریزانی زاخۆ و دوو یاریزانی پێشمەرگەی هەولێر و دوو یاریزانی هەندرێن لە پێکهاتەکەدان، هەروەها دوو یاریزانی دەربەندیخان و دوو یاریزانی چوارقوڕنەش لە لیستی باشترینەکانی ئەم وەرزەی خولەکەدان.
باشترین پێکهاتەی خولی نایابی کوردستان (وەرزی 2024/2025)
گۆڵپارێز: گەیلان سادق (هەندرێن)
بەرگری: کۆڕەنگ محەمەد (شێروانە)، سەفا حوسامەدین (هەندرێن)، ئەلحەسەن محەمەد (رزگاری)، عەلی فایەق (ئاکرێ)
ناوەڕاست: بیلال ساڵح (شێروانە) محەمەد دێهقانی (شەقڵاوە)، عومەر بیبۆ (زاخۆ)،
هێرشبەر: فرانسیس دادزی (پێشمەرگەی هەولێر)، بەڵێن فایەق (چوارقوڕنە)، چالاک سەرکەوت (پێشمەرگەی هەولێر)
یەدەکەکان: هۆگر عەلی (زاخۆ)، محەمەد جەلال (شێروانە)، فەرحان شکور (دەربەندیخان)، خۆرخێ لویس (زاخۆ)، ئەمیر ئەرسەلان (سیروانی نوێ)، گەیلان بورهان (چوارقوڕنە)، فەرزندە محەمەد (دەربەندیخان)
راهێنەر: عادل عەلی (شێروانە)
بۆ دووەم وەرز لەسەریەک تۆڕی وەرزشی یاریگا هەفتانە ئەستێرەی یاریگای هەر گەڕێکی خولەکەی دەستنیشان دەکرد، کە تەواوی ئامار و خشتەی یارییەکانی خولی نایابی کوردستان لە ئەپڵیکەیشنی یاریگا دەست دەکەون و بە درێژایی ئەم وەرزە ئەپڵیکەینشەکەمان سەرچاوەی سەرەکی هاندەرانی یانەکانی خولی نایابی کوردستان بوو.