
یاریگا –
سێبایۆس لە پاژنەپێی تووشی هەوکردن بووە و گومان دەکرێت بۆ یاریی سێلتاڤیگۆ ئامادە بێت.
تۆڕی وەرزشی رێلێڤۆی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، دانی سێبایۆس لە پاژنەپێی تووشی هەوکردن بووە، گومان دەکرێت بۆ یاریی بەرامبەر سێلتاڤیگۆ بەردەست بێت. کە ئەم وەرزە بەهۆی پێکانەوە زیاتر لە 90 رۆژ لە یاریگاکان دابڕاوە.
جگە لە دانی سێبایۆس، ئەمڕۆ پشکنینی پزیشکی بۆ فێرلاند مێندیش دەکرێت.
Lesión de Dani Ceballos: qué tiene y cuánto tiempo estará de baja https://t.co/C4VAbZaW1B
— Relevo (@relevo) April 29, 2025
سێبایۆس لە یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا بە سەرەکی یاریی کرد و بەهۆی پێکانەوە نەیتوانی یارییەکە تەواو بکات، پێش کۆتایی هاتنی یارییەکە لە خولەکی 55 یاریگای بەجێهێشت.
رۆژی یەکشەممەی داهاتوو ریال مەدرید لە گەڕی سی و چوارەمی لالیگا میوانداریی سێلتاڤیگۆ دەکات، کە مێرەنگی تاکە هیوای لەم وەرزە بەدەستهێنانی نازناوی لالیگایە و هەفتەی دواتریش جارێکی دیکە لە یاریی کلاسیکۆ رووبەڕووی بارسێلۆنا دەبێتەوە.