ئیسپانیا

ئاتلێتیکۆ مەدرید گفتوگۆکانی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەستێرە ئەرجەنتینیەکەی دەوەستێنێت

Yariga App

یاریگا –

رۆدریگۆ دی پاوڵ، یاریزانی ئەرجەنتینی تەمەن 30 ساڵی ئاتلێتیکۆ مەدرید، سەرەڕای ئاستە قبوڵکراوەکەی لەم وەرزەدا، رووبەڕووی داهاتوویەکی نادیار لەگەڵ یانەکەی دەبێتەوە.

بەگوێرەی راگەیاندنی ماتیۆ مورتۆ، دانوستانەکان بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی دی پاوڵ وەستاون و یانەکەش بەنیازە هاوینی داهاتوو گوێ لە ئۆفەرە پێشکەشکراوەکان بۆ ئەو ناوەراستکارە بگرێت. دی پاوڵ لە ساڵی 2021 لە یانەی ئودینێزەوە بە بڕی 35 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ئاتلێتیکۆ مەدریدەوە کرد، تا ئێستا 179 یاری بۆ یانەکەی ئەنجامداوە و 14 گۆڵی تۆمارکردووە و 23 ئەسیستیشی هەبووە. بەڵام پەیوەندییەکەی لەگەڵ هەوادارانی هەمیشە ئاڵۆز بووە، هەندێکیان رەخنە لە ئاستە ناتەباییەکانی دەگرن.

بە گوێڕەی هەواڵێکی ریلێڤۆ، لە کاتێکدا دی پاوڵ دەیەوێت گرێبەستەکەی درێژ بکاتەوە و لە مەدرید بمێنێتەوە، بەڵام تا ئێستا یانەکە بڕیاری کۆتایی لەسەر ئەو بابەتە نەداوە. بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی گرێبەستەکەی ئێستای تا مانگی حوزەیرانی 2026 بەردەوام دەبێت، ئاتلێتیکۆ ئەگەر بیەوێت پارە لە فرۆشتنی بەدەستبهێنێت دەبێت لەم هاوینەدا هەنگاو بنێت.

لەلایەکی دیکەوە یانە مەدریدیەکە هەوڵی بەهێزکردنی هێڵی ناوەڕاستی یانەکەی دەدات و ناوی وەک ئەلێکس باینا لە لیستی کڕینەکانی یانەکەیدایە. ئەمەش دەتوانێت کاریگەری لەسەر بڕیاری کۆتایی سەبارەت بە داهاتووی دی پاوڵ هەبێت. لەگەڵ نزیکبوونەوەی هاوینی 2025، پێشبینی دەکرێت دۆخی دی پاوڵ ببێتە بابەتێکی گەرمی بازاڕی گواستنەوەکان، یانە جیاوازەکان کێبڕکێ دەکەن بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە بەئەزموونە و ئاستۆن ڤێلا و ئەی سی میلان دیارترین ئەو یانانەن کە بە وردی چاودێری بارودۆخی یاریزانەکە دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button