عێراقکوردستانگرنگترین

فەرمی؛ چارەنووس و سزایەکانی یارییەکەی نەورۆز و زاخۆ لە خولی ئەستێرەکانی عێراق یەکلاکرایەوە

یانەکانی هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکرێنەوە ئەمن و ئاسایشی یاریگاکانیان بپارێزن

Yariga App

یاریگا –

لێژنەی تەمبێکردن لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق سزایەکانی سەر یانەکانی نەورۆز و زاخۆی ئاشکراکرد و چارەنووسی یارییە تەواو نەکراوەکەشیان لە خولی ئەستێرەکانی عێراق یەکلابووەوە.

لێژنەی تەمبێکردن لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق لەبارەی رووداوەکانی یارییەکەی نەورۆز و زاخۆ لە گەڕێ 29ـەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق، شەش بڕیاری جیاوازی دەرکردووە، بڕیاریداوە یارییەکە لە خولەکی 80 لە یاریگایەکی بێ لایەن بەبێ هاندەران تەواو بکرێت، کە دواتر کاتەکەی لەلایەن لێژنەی پێشبڕکێیەکانەوە دەستنیشان دەکرێت.

وەکو ئەوەی پێشتر تۆڕی وەرزشی یاریگاش بڵاویکردبووەوە، لێژنەی تەمبێکردن بڕیاریدا هەردوو یانەی نەورۆز و زاخۆ تا کۆتایی وەرز بەبێ هاندەران یارییەکانیان بکەن و هەر یەکێکیشیان بە پێبژاردنی 25 ملیۆن دینار سزا دەدرێت.

سزایەکانی یارییەکەی زاخۆ و نەورۆز

1- یارییەکە لە خولەکی 80 بەبێ هاندەران لە یاریگایەکی بێ لایەن تەواو دەکرێت.
2- هەر یانەیەک بە پێبژاردنی 25 ملیۆن دینار سزا دەدرێت.
3- هەردوو یانە تا کۆتایی وەرز نابێت هاندەرانیان لە یارییەکانیان ئامادەبن.
4- سەرپەرشتیاری یارییەکە بەهۆی کەمتەرخەمی لە کارەکانی تا کۆتایی وەرز سڕ دەکرێت.
5- یانەکانی هەرێمی کوردستان پابەند بکرێن بە پاراستنی ئاسایش و ئەمنی یارییەکان.
6- برینداران و قوربانیان مافی ئەوەیان هەیە داوای یاسایی بەرز بکەنەوە بۆ ئەوەی قەرەبوو بکرێنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button