ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مێرکاتۆی مەدرید؛ ئەستێرەیەکی ئیتاڵی بۆ لیستی دڵخوازەکانی ریال مەدرید زیاد دەبێت

رۆژنامەی مارکا دوایین زانیارییەکانی نێو سانتیاگۆ بێرنابیۆ ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

سەرەڕای زۆربوونی دەنگۆکانی گۆڕینی راهێنەری ریال مەدرید، بەڵام دەستەی کارگێڕی و بەڕێوەبەری وەرزشی لە جێبەجێکردنی پلانەکانی گواستنەوەی یاریزانان بەردەوامن.

رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، یەکێک لە هۆکارەکانی گەیشتنی ئارسیناڵ بە قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ، ویلیام سالیبای بەرگریکاری یانەکەیە.

پێدەچێت ریال مەدرید دوابڕیاری خۆی لەسەر سالیبا دابێت و هەوڵەکان بۆ گواستنەوەی دەستپێدەکات و ئارسیناڵ تەواو ئاگاداری پڕۆسەکەیە. مەدرید پەیامەکانی خۆی گەیاندووەتە سالیبا و دەیەوێت باشترین هێڵی بەرگری لە ئەوروپا دروستبکات.

دین هیوسن، بەرگریکاری ئیسپانیا و بۆرنمس یەکێکی دیکەیە لە بژاردەکانی بەردەم ریال مەدرید. جیا لە سالیبا، مانوێل ئاکانجی، بەرگریکاری مانچێستەر سیتیش لە رادارەکانی مەدرید دایە.

رۆژنامەی مارکا لە ژمارەی ئەمڕۆیدا باسی گرنگیپێدانی ریال مەدرید بە تۆکمەکردنی هێڵی ناوەڕاست دەدات. پێشتر باسی ئەلێکسیس ماک ئالیستەر، ئەستێرەی لیڤەرپوول دەکرا، بەڵام ئەمڕۆ ناوی ساندرۆ تۆنالی، یاریزانی نیوکاسڵ یونایتد بۆ لیستی دڵخوازەکانی مەدرید زیادبووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەکە بێت، بەهۆی یەکلایی نەبوونەوە کەیسی مارتن زوبیمێندی، یاریسازی ریال سۆسیداد، مەدرید دەیەوێت زۆرترین بژاردەی هەبێت، تاوەکو بەبێ فشار یەکێک لە ئامانجەکان بگوازێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button