ئیسپانیا

کرووس بەرگری لە ئەستێرەکەی ریال مەدرید دەکات و وەڵامی رەخنەکان دەداتەوە

Yariga App

یاریگا –

تۆنی کرووس یاریزانی پێشووی ریال مەدرید پێی وایە سەرەڕای هەڵە گەورەکەی ئەنتۆنیۆ رودیگەر لەدوای کلاسیکۆ، نابێت هاندەران و میدیاکان بەمشێوەیە مامەڵەی لەگەڵدا بکەن.

لە کۆتایی یارییە سەرنجڕاکێشەکەی نێوان ریال مەدرید و بارسێلۆنا لە یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا، کە دوای کاتی زیادکراو بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە بەرژەوەندی بارسێلۆنا کۆتایی هات، ئەنتۆنیۆ رودیگەر رەخنەی زۆری لێدەگیرێت بەهۆی هەڵسوکەوتەکانی لە کۆتایی یارییەکەدا.

ئەم رووداوە کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، زۆرێک داوای رێوشوێنی تەمبێکاری توندیان کرد بەرامبەر بەرگریکارە ئەڵمانییەکە. جگە لەوەش زۆربەی کەسایەتییە دیارەکانی تۆپی پێی ئەڵمانیا و هاندەرانی تۆپی پێی وڵاتەکە پێیان وایە چیتر نابێت ئەو بەرگریکارە بەئەزموونە بانگهێشتی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان بکرێتەوە.

هاوکات تۆنی کرۆس یاریزانی پێشووی ریال مەدرید و براوەی جامی جیهانی 2014 لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، لێدوانی لەسەر رووداوەکە دا و دانی بە هەڵە گەورەکەی رودیگەردا نا بەڵام هۆشداریی دایە راگەیاندنەکان و هاندەران.

کرووس دەڵێت:

پێموایە وێنەکان هەموو شتێک زۆر بە باشی پیشان دەدەن. “ئەوە هەڵەیەکی گەورە بوو و رودیگەر خۆی دەزانێت هەڵە بووە، تەنانەت دوای یارییەکە نامەم بۆ ناردووە”. سزای خۆی وەردەگرێت، ئەم سزایە بە تەواوی رەوا دەبێت. بەڵام نابێت وا مامەڵە بکەین وەک ئەوەی کەسێکی کوشتبێت.

بەم لێدوانانە کرۆس هەوڵیدا هەڵەی هاوڕێی پێشووی قبوڵ بکات، هاوکات توندی کاردانەوە توندڕەوەکانی بەرامبەر رودیگەر کەمکردەوە، داوای هەلسووکەوتی نەرمتر و هاوسەنگی بۆ رووداوەکە کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button