ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

سانێ هەمووان شۆک دەکات

سکای سپۆرتس وردەکاری ئۆفەرەکان دەخاتەڕوو

Yariga App

یاریگا –

لیڕۆی سانێ ئۆفەرێکی گەورەی یانەیەکی سعوودی رەتکردووەتەوە و دەیەوێت لە بایرن میونشن بەردەوام بێت.

بەگوێرەی تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس، ئیتیحادی سعوودی ئۆفەرێکی بەبڕی 100 ملیۆن یۆرۆ بۆ ماوەی چوار ساڵ، پێشکەشی سانێ کرد، بەڵام هەرزوو ئۆفەرەکەی رەتکردەوە و ئێستا خەریکە لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نزیکدەبێتەوە.

بایرن میونشن و سانێ لە گەیشتن بە رێککەوتن نزیکن، ئەمەش دوای دەستپێکردنی خێرای پڕۆسەی گفتوگۆکانی نوێکردنەوەی مانەوە. گرێبەستی ئێستای سانێ لە هاوینی ساڵی 2028 بەسەردەچێت.

سانێ ئامادەیە مووچەکەی کەمبکاتەوە و لەوانەیە مووچەی ساڵانەی ببێتە 10 ملیۆن یۆرۆ و لەوانەیە لەگەڵ پاداشتەکان بگاتە 16 ملیۆن یۆرۆ.

سانێ سەرنجی یانەکانی لیڤەرپوول و ئارسیناڵیشی راکێشابوو، بەڵام پێدەچێت بڕیاری کۆتاییدابێت و کاروانەکەی لە ئالیانز ئارێنا درێژبکاتەوە.

یاریی داهاتووی میونشن بەرامبەر لایپزیگە و لەوانەیە نازناوی ئەم وەرزەی بۆندسلیگا یەکلاییبکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button