پریڤیوی یاریی ئارسیناڵ V پاریس سانجێرمان؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو
پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

یاریگا –
ئەمڕۆ یارییەكانی قۆناخی پێشكۆتایی بەهێزترین پاڵەوانیەتی جیهان دەگەڕێتەوە.
وا بڕیارە ئەمڕۆ كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان ئارسیناڵ لە یاریگای ئیماراتی تایبەت بە خۆی میوانداری پاریس سانجێرمان بكات، لە میانی یاریی چوونی قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ.
پرۆفایلی یاری

ئارسیناڵ لە قۆناخی چارەكۆ كۆتاییدا رووبەرووی ریال مەدرید بوویەوە و بە ئەنجامی هەردوو یاریی هاتن و چوون 5-1 یارییەكەی بردەوە و خۆی گەیاندە قۆناخی پێشكۆتایی.
لە بەرامبەردا پاریس سانجێرمان لە قۆناخی چارەكی كۆتاییدا بە ئەنجامی هەردوو یاریی 5-4 لە ئاستۆن ڤیلای بردەوە و خۆی گەیاندە قۆناخی پێشكۆتایی.
هەردوو یانە لە مێژوودا پێنج جار رووبەڕووی یەک بوونەتەوە و ئارسیناڵ دوو یاریی بردووەتەوە و سێ یارییش یەكسان بوون.
لە یارییەكانی نێوانیان ئارسیناڵ حەوت گۆڵی كردووە و پاریسیش چوار گۆڵ.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
ئارسیناڵ بەهۆی راگیرانەوە لە تواناكانی تۆماس پارتی بێبەش دەبێت. هەروەها بەهۆی پێكانەوە بە بێ كای هاڤێرتز، گابریێل ماگالاش، گابریێل خێسوس، ریكاردۆ كالافیۆری، جۆرجینیۆ و تۆمیاسو رووبەرووی پاریس سانجێرمان دەبێتەوە.
لە بەرامبەردا پاریس هیچ پێكانێكی نییە و تەواوی یاریزانەكانی بۆ رووبەرووبوونەوەی ئارسیناڵ ئامادەیە.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئارسیناڵ
رایا
تیمبێر، سالیبا، كیڤیۆر، لێویس سكێڵێ
مێرینیۆ، ئۆدیگارد، رایس
ساكا، ترۆسارد، مارتینێلی
پێکهاتەی پێشبینیکراوی پاریس سانجێرمان
دۆناروما
حەكیمی، ماركینیۆس، پاچۆ، مێندێس
ڤیتینیا، فابیان، نێڤێش
كڤارا، دێمبێلێ، باركۆلا