ئینگلتەراوەرزشەکانی تر

یاریزانێکی شەیتانە سوورەکان ڕوو لە گەورە یانەیەکی سێریا A دەکات

یاریگا

بەهۆی فەرامۆش کردنی لە لایەن جۆزێ مۆرینیۆ، راهێنەری شەیتانە سوورەکان ئەستێرەیەکی یانەکە بڕیارە مان یۆنایتد جێ بهێڵێت و بەرەو یانەیەکی گەوەرەی سێریا A کۆچ بکات.

ڕۆژنامەی (کۆرێری دیلا سپۆر)ی ئیتالی بڵاویکردوەتەوە، کە یانەی ئینتەر میلان گرنگی زۆر بە هێنانی (هێنریک موختاریان)ی ئەستێرەی یانەی مانچستەر یۆنایتد دەدات، بە تایبەتی دوای ئەوەی یاریزانەکە گڵۆپی سەوزی بۆ کارگێری ئینتەر هەڵکرد بۆ ئەوەی کارەکان تەواو بکات تا بتوانێت لە وادەی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان بۆ یانە ئیتالییە بگوازرێتەوە و یاری بۆ بکات، بە پێی ڕۆژنامەکە ئینتەر میلان ئامادەیە میختاریان چ بە خوساتن یان بەکڕینی یەکجارەکی بۆ ڕیزەکانی بگوازێتەوە.

ئاشکرایە کە مێختاریان وێرایی پێشکەش کردنی ئاستێکی باش لەگەڵ شەیتانە سوورەکان بەڵام یاریزانەکە تا ئێستا نەیتوانیوە متمانەی تەواوی جۆزێ مۆرینیۆی راهێنەری یانەکەی وەربگرێت و هەمیشە لە کورسی یەدەگ دەبینرێت، ئەوەش یاریزانەکەی ناچار کردوە بەدوای یانەیەکی دیکە بگەڕێت.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Back to top button
Close