ئه‌مریکاگرنگترین

لە مۆندیالی 2026 بۆ یەکەمین جار لە مێژوویاندا بەڕازیل درێسێکی جیاوازتر دەپۆشێ

Yariga App

یاریگا –

هەڵبژاردەی بەڕازیل لەبەردەم گۆڕانکارییەکی گەورەدان و لە مۆندیالی 2026 بۆ یەکەمین جار لە مێژووی خۆیاندا بە رەنگێکی جیاوازترەوە دەردەکەون.

بەڕازیل هەمیشە بە ڕەنگی زەرد دەناسرێتەوە و پۆشینی ئەو رەنگەش بۆ یەکەمین جار لە ساڵی 1954 بوو لەکاتێکدا پێشتر سپیان دەپۆشی، بەڵام دوای دۆڕاندنیان بە ئوروگوای لە فیناڵی مۆندیالی 1950 چیتر سپی وەک رەنگی شووم دەبینرا لەپشت ئەو شکستە لەبیرنەکراوەی نێو یاریگای ماراکانا. رەنگی دووەمیشیان شین بووە و زۆر یاری گەورە و گرنگیان بە رەنگە شینەکەوە ئەنجامداوە.

رەنگ و شێوازی درێسی دووەمی بەڕازیل لەوەتەی ساڵی 1962 تا       2024 

بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە بەڕازیلیەکان، هەڵبژاردەی سامبا بۆ مۆندیالی داهاتوو کە له ئەمریکا، کەنەدا و مەکسیک بەڕێوەدەچێت، درێسی دووەمیان رەنگی سووری تۆخ دەبێت.

سەرچاوەکان نووسیویانە درێسەکەی سێلیساو لەلایەن بڕاندی جۆردان دروستدەکرێت و چیتر نایکی و هێما ناسراوەکەی لەسەر درێسەکەیان نابیرنێت دوای پەیوەندییەکی دوورودرێژی مێژوویی نێوانیان.

رەنگ و لۆگۆ چاوەڕوانکراوەکەی سەر درێسی بەڕازیل لە براندی      جۆردان

Jordan Air لۆگۆیەکی تایبەت بە پۆشاکە وەرزشییەکانە و خاوەنەکەی مایکڵ جۆردانی ئەفسانەی تۆپی باسکەی ئەمریکیە. بڕاندەکە هەر لەلایەن کۆمپانیای نایکیەوە بەرهەمدەهێنرێت.

چاوەڕواندەکرێت کارلۆ ئانچێلۆتی پۆستی سەرپەشتیکردنی بەڕازیل بگرێتە دەست. ئەوەش بەگوێرەی هەواڵێکی بەپەلەی فابریزۆ رۆمانۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button