جیهانگرنگترین

بەپەلە؛ وێستگەی داهاتووی ئانچێلۆتی راگەیەندرا

Yariga App

یاریگا –

یەکێتی تۆپی پێی بەڕازلی و کارلۆ ئانچێلۆتی گەیشتنە رێککەوتنی سەرەتایی بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی سێلیساو.

لە هەواڵێکی بەپەلەیدا، فابریزۆ رۆمانۆ ئاشکرایکرد کە بەڕازیل و راهێنەرە ئیتاڵییەکە گەشتوونەتە رێککەوتن و لە مانکی حوزەیران/یۆنیۆ پۆستەکە وەردەگرێت و ناکەوێتە پاش جامی جیهانی یانەکان کە هەر لەو مانگەدا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڕێوەدەچێت.

بەوەش ریال و کارلۆ راستەوخۆ دوای کۆتاییهاتنی ئەم وەرزە لێک جیادەبنەوە. وەک رۆژنامەنووسەکە ئاشکراشیکردووە، جیابوونەوەیەکی رێزدارانە دەبێت و ئێستا تەنها هەنگاوه فەرمیەکانی ئەو بڕیارە ماوە بۆ کۆتایهاتنی پەیوەندییەکەیان.

بەڕازیل بۆ یەکەمین جار لە مێژووی خۆیاندا راهێنەرێک بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردەکەیان دەستنیشان بکەن و چاویان لە سوودوەرگرتنە لە ئەزموونە دەوڵەمەندەکەی ئانچێلۆتی بۆ مۆندیالی 2026ی ئەمریکا، کەنەدا و مەکسیک.

بابەتی زیاتر

Back to top button