چامپیۆنزلیگگرنگترین

ئارتێتا: مێژوو تۆمار دەکەین

داوایەکی گەورەی لە هاندەرانی ئارسیناڵ هەیە

Yariga App

یاریگا –

میکێل ئارتێتا خۆی لەبەردەم ئەزموونێکی مێژوویدا دەبینێتەوە بە گەیشتن بە چوارگۆشەی زێڕینی چامپیۆنزلیگ و سبەی شەو لە یاریگای خۆیاندا لەو قۆناخەدا میوانداریی پاریس سانجێرمان دەکەن.

راهێنەرەکەی گەنەرز کە لەسەر پشتی ریال مەدرید گەیشتە ئەم قۆناخە، لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی پێش رووبەرووبوونەوەکەی پی ئێس جی چەند لێدوانێکی سەرنجڕاکێشی دا، کە گرنگترینیان ئاماژەکردنی بوو بە مێژوو، مێژوویەک کە یانەکەیان پێشتر هەرگیز نەیانبینیوە، ئەویش بردنەوەی جامە دوو گوێچکەکەیە. ئەوە و هەروەها داوایەکی گەورەیشی لە هاندەرانی یانەکەی کرد و وتی

ئێمە مێژوو دروستدەکەین و هێشتایش زیاترمان دەوێت.

داوامان لە هاندەران ئەوەیە لەوە مەدرید کردیان  زیاتر پیشان بدەن.

من زێدەڕۆیی ناکەم. لاپچین، شۆرت و تیشێرتەکانیشتان لەگەڵ خۆتاندا بهێنن و با بۆ هەر تۆپێک پێکەوە یاریی بکەین. شتی زۆر تایبەتتان دەوێ؟ دەی ئەو شوێنە دەبێت وای لێبکرێت کە پێشتر هەرگیز نەبینرابێت.

تۆپچیەکان گەر کوڕانی پایتەختی فەڕەنساش تێپەڕێنن هێشتا ئەرکیان ئاسان نابێت. بەوپێیەی لە فیناڵی پاڵەوانێتیەکە بەر براوەی یەکێک لە یانەکانی بارسێلۆنا یاخود ئینتەر میلان دەبنەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button