بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

موژدەیەکی ئێجگار گەورە بۆ هاندەرانی یانەیەکی ئینگلیزی

گۆڵکارە تۆقێنەرەکەی سپۆرتینگ بۆ یانەیەکی ئینگلتەرا یەکلایی بووەتەوە

Yariga App

یاریگا –

لە پۆرتوگالەوە هەواڵێکی خۆش بە هاندەرانی یانەیەکی گەورەی ئینگلتەرا دەدرێت سەبارەت بە گواستنەوەی ڤیکتۆر یۆکێرێش.

بەپێی زانیارییەکانی Football Insiderی ئینگلیزی، چوونی یۆکێرێش بۆ مانچێستەر یونایتد یەکلاییکراوەتەوە.

روبن ئامۆریمی راهێنەری مانچێستەر یونایتد زۆر ئاشنایە بە هێرشبەرە سویدیەکە. پێش ئەوەی ئەرکی راهێنەرایەتی مان یو وەربگرێت، لە سپۆرتینگ وەک راهێنەر و یاریزان پێکەوە کاری مەزنیان ئەنجامدابو.

ڤیکتۆر ئەم وەرزەش بەجۆرێک توانا گۆڵکارییەکانی پیشاندەدات، تەنانەت پێش سەرجەم هێرشبەرانی دیکەی تەواوی خولەکانی ئەوروپا کەوتووە لە ژمارەی گۆڵ و خاڵ بۆ کێبڕکێکردن لەسەر پێڵاوی زێڕین.

وردەکاریی رێککەوتنی ئۆسیمین و یانەیەکی ئینگلیزی ئاشکرادەکرێت

کارگێڕی مان یونایتد خۆی بۆ هاوینێکی سەرقاڵ بە گواستنەوە ئامادەکردووە بۆ نوێکردنەوەی ریزەکانیان بەتایبەت هێڵی هێرشبەریی. له چەند رۆژی رابردووشدا زانیارییەکان بە وردی باسیان لە رێککەوتنی ئەو یانەیە و ڤیکتۆر ئۆسیمین دەکرد.

وردەکاریی رێککەوتنی ئۆسیمین و یانەیەکی ئینگلیزی ئاشکرادەکرێت

 

بابەتی زیاتر

Back to top button