ئینگلتەراگرنگترین

سەڵاح ریزبەندیی یەکەمی پێڵاوی ئاڵتوونی لەدەستدا

Yariga App

محەمەد سەڵاح سەرەڕای تۆمارکردنی گۆڵێک بەرامبەر تۆتنهام بەڵام پلەی یەکەمی ریزبەندیی پێڵاوی ئاڵتوونی لەدەستدا لە بەرژەوەندی ڤیکتۆر یۆکێرێش.

پێڵاوی ئاڵتوونی ساڵانە دەدرێت بەو یاریزانەی زۆرترین خاڵ کۆدەکاتەوە لەرێگەی تۆمارکردنی گۆڵ لە خولە ئەورووپییەکاندا.

هەژماری خاڵەکان بە جۆرێکە کە یاریزانانی پێنج خولە گەورەکەی ئەورووپا بۆ هەر گۆڵێک دوو خاڵ وەردەگرن، بۆ خولەکانی دوای ئەوان بۆ هەر گۆڵێک 1.5 خاڵ و خولە لاوازەکانی ئەورووپاش خاڵێک بۆ هەر گۆڵێك.

ئەوەی جێگەی سەرنجە یۆکێرێش بە 57 خاڵ لە پلەی یەکەم دێت سەرەڕای ئەوەی  لە خولی پۆرتوگالییە و تەنها 1.5 خاڵ وەردەگرێت بۆ هەر گۆلێک. ئەستێرە سویدییەکە بە 38 خاڵ گەیشتووەتە بە 57 خاڵ و سەڵاح بە 28 گۆڵ خاوەنی 56 خاڵە.

لیڤەرپوول لەم وەرزەدا چوار یاری ماوە لە کاتێکدا سپۆرتینگ سێ یاری ماوە، بەڵام روون نیە دوای مسۆگەرکردنی پریمەرلیگ تا چەند بەشداری بە محەمەد سەڵاح دەکرێت لەو یارییانەی کە ماون.

 

ریزبەندییەکە تا ئەمڕۆ بەم جۆرەیە:

 

#یاریزانگۆڵخاڵ/خولخاڵەکان
1
Viktor Gyökeres
381.5
2
Mohamed Salah
282
3
Robert Lewandowski
252
4
Harry Kane
242
5
Mateo Retegui
هێرشبەری ناوەند
242
6
Kylian Mbappé
222
7
Alexander Isak
222
8
Mika Biereth
242/1.5
9
Ousmane Dembélé
212
10
Erling Haaland
212

 

بابەتی زیاتر

Back to top button