
یاریگا –
پاش شکستهێنان لە یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا، فێدێریکۆ ڤالڤێردی پەیامێک بڵاودەکاتەوە.
شەممەی رابردوو 26ـی نیسان، ریال مەدرید و بارسێلۆنا لە یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا رووبەڕووبوونەوە و بارسێلۆنا 3-2 یارییەکەی بردەوە و بووە پاڵەوان. بەهۆی ئەو شکستە سەختە، فێدێریکۆ ڤالڤێردی ئوروگوایی پەیامێک ئاراستەی هاندەرانی ریال مەدرید دەکات و بەڵێنی کۆڵنەدان دەدات.
جارێکی دیکە روویدایەوە. بێگومان لە داهاتووشدا چەندین جاری دیکە روودەداتەوە، چونکە ئەمە ئەو رێگایەیە کە بنیاتی دەنێین و ئاساییە مرۆڤ دوای ئەو رێگا درێژە بکەوێت.
ئەمە خەمبار و تووڕە و بێدەسەڵاتم دەکات. وا هەست دەکەم بێئومێدم کردوون.
ساڵێکی دژوار بوو، لە رووی جەستەیی و دەروونیشەوە زۆر دژوار بوو، بەڵام خۆم یەکلاکردبووەوە، “تا ئەو کاتەی قاچەکانم خۆیان بە دەستەوە نەدەن بەردەوام دەبم”، ئەم یانەیە شایستەی لەوە کەمتر نییە.
دەگەڕێینەوە، بەردەوام دەبین و منیش ئامادە دەبم تاوەکوو هەموو ئەوەی لەدەستم دێت وەک رێزێک بۆ (مەدرید) و خەڵکەکەی و هەموو ئەوانەی پەیوەندییان بە یاریکردنەوە هەیە بۆ سەرکەوتووترین یانەی جیهان پێشکەش بکەم.سوپاستان دەکەم.
ریال مەدرید لەم وەرزە هەردوو نازناوی چامپیۆنزلیگ و لالیگای لەدەستداوە، لە لالیگاش تەنیا پێنج هەفتە ماوە و چوار خاڵ لەدوای بارسێلۆنای پێشەنگە و هیوایەکی کەمی بۆ بەدەستهێنانی نازناوەکە ماوە.