ئینگلتەراگرنگترین

پاڵەوانبوونی ئەم وەرزەی لیڤەروول لە مێژوویی خولەکەدا هاوشێوەی نەبووە

Yariga App

یاریگا –

لیڤەرپوول بە بردنەوەی 5-1 لە تۆتنهام لە میانی کێبڕکێکانی هەفتەی 34ی پرێمەرلیگ بۆ 20هەمین جار لە مێژووی خۆیاندا ئاهەنگی پاڵەوانبوونیان گێڕا و بەفەرەمی ژمارەی ژمارەی نازناوەکەیان لەگەڵ مانچێستەر یونایتد یەکسانکردەوە.

ئارنە سڵۆت لەگەڵ ئەوەی یەکەمین وەرزیەتی لەگەڵ لیڤەرپوول، هەر لە سەرەتای وەرزەکەوە بەبەهێزیەوە دەستیان پێکرد و خۆیان وەک رکابەرێکی گەورە درکەوتن بەجۆرێک تا ئێستا تەنها دوو یارییان دۆڕاندووە.

بەگوێرەی ئامارەکانی تۆڕی ئۆپتا، رێدز بۆ ماوەی 206 رۆژە پێشەنگی خولی ئینگلیزی گرتووە تا یەکلاییکردنەوەی نازناوەکە لەسەر حیسابی تۆتنهام.

ئەوەش درێژترین ماوەیە کە یانەیەک بتوانێ پارێزگاریی لێبکات تا هەفتەی بردنەوەی نازناوەکە.

هەر بەپێی زانیارییەکەی ئۆپتا، پێشتر مانچێستەر سیتی خاوەنی زۆرترین رۆژ بوو بۆ مانەوە لە پێشەنگی ریزبەندی پرێمەلیگ کە 41 رۆژ بووە.

لەو ژمارانەوە دەردەکەوێت جیاوازییەکەی لیڤەرپوولی ئەم وەرزە بەراورد بە مان سیتی 165 رۆژە بۆ مانەوە لە سەرووی ریزبەندییەکە. ئەوەش ژمارەیەکی سەرسوڕهێنەرە و لە مێژووی ریکۆردە دەگمەنەکاندا دەمێنێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button