بازاڕی گواستنهوهگرنگترین
پارەی سعودیەکان کێبڕکێی گواستنەوەی ئەستێرەیەکی لیڤەرپوول یەکلایی دەکاتەوە

یاریگا –
سعودیەکان لە پرۆژە زەبەلاحەکەیان بەردەوامن بۆ گواستنەوەی ئەستێرە دیارەکانی یانەکانی ئەوروپا و ئەم جارەش یاریزانێکی لیڤەرپوولیان رازی کردووە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی TEAMtalkی ئینگلیزی، داروین نونێز ئامادەیە ئەم هاوینە پەیوەندی بە خولی سعودیەوە بکات.
سەرچاوەکە ئەوەشی زانیوە کە لیڤەرپوول داوای نزیکەی هەمان ئەو بڕە پارەی, 85 ملیۆن پاوەند, دەکات کە پێشتر هێرشبەرە ئوروگوایەکەی لە ساڵی 2022 لە بێنفیکاوە پێگواستەوە بۆ ئانفیڵد.
لە درێژەی زانیارییەکاندا هاتووە، ئەو نرخەی رێدز داوای دەکات، پاشکەشێی بە یانە خوازیارەکانی نونێز کردووە کە ئاتلێتیکۆ مەدرید، نیوکاسڵ و نۆتینگهام فۆرێست بوون. بەڵام وڵاتەکەی کەنداو نرخەکەی دەدەن و بە هێنانی یاریزانێکی دیکەی نێودەوڵەتی هێندەیتر چاوەکان بۆ لای خۆیان رادەکێشن.