ئیسپانیا

ئانچێلۆتی لە ئێل کلاسیکۆ میوانێکی تایبەتی هەبوو

Yariga App

یاریگا –

پێدەچێت کارلۆ ئانچێلۆتی هەنگاوێک لە قبوڵکردنی پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی بەڕازیل دوور بێت.

داهاتووی کارلۆ ئانچێلۆتی لە ریال مەدرید دوورنییە لە هەر رووداوێکی چاوەڕواننەکراو، دیار نییە وەرزی داهاتوو لە یانەکەدەمێنێتەوە یاخودنا. هەروەها شوێنی داهاتووی راهێنەرە ئیتاڵییەکە دیاری کراوە و ئەو شوێنەش جگە لە هەڵبژاردەی بەڕازیلە. تەنانەت دەنگۆی ئەوە هەیە کە ئەم رێککەوتنە بە شێوەیەکی زارەکی کۆتایی هاتووە و لەم رۆژانە پڕۆسەی بە فەرمی کردنی دەست پێدەکات.

ئەوەی تاوەکوو ئێستا پشتڕاست کراوەتەوەە کە لە یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیا لە سیڤییا وەک نوێنەری سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی بەڕازیل لە یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا ئامادەبوو. فێرناندێس وەک پەیوەندیی دەرەکی سەرۆکی فیدراسیۆنی بەرازیل لە دانوستانەکان لەگەڵ کارلۆ ئانچێلۆتی کاردەکات و لە چەند مانگی رابردوودا زۆرجار لە ئەوروپا بینراوە. ئێستا بی بی سی، بڵاویکردەوە کە ئەم گەشتە نوێیە بۆ ئیسپانیا بە مەبەستی کۆبوونەوەی تایبەتی لەگەڵ راهێنەرە ئیتاڵییەکە لەخۆدەگرێت.

دیێگۆ فێرناندێز، نوێنەری یەکێتی تۆپی پێێ بەڕازیل

بڕیارە کۆبوونەوەکان لە مەدرید بەڕێوەبچن، کە فیدراسیۆنی بەڕازیلی هەوڵدەدات گرێبەستێک پێشکەش بە ئانچیلۆتی بکات بۆ ئەوەی لە مانگی حوزەیرانی داهاتووەوە راهێنەری هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بگرێتە ئەستۆ. لەڕاستیدا دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە کە رۆیشتنی فەرمی ئەنچیلۆتی لە ریال مەدرید و راگەیاندنی فەرمی لەسەر کورسی یەدەگی هەڵبژاردەی بەڕازیل هەفتەی داهاتوو ئەنجام بدرێت.

بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە هێشتا کێبڕکێی نازناوی لالیگا کۆتایی نەهاتووە، پێناچێت پێش ئەوەی چارەنووسی نازناوی خولەکە یەکلایی بکرێتەوە، رۆشتنی فەرمی ئانچێلۆتی رابگەیەنرێت. راهێنەرەکە لە مۆندیالی یانەکاندا لەگەڵ ریال مەدرید نابێت، ئەمەش شتێکە کە یانە مەدریدیەکە هیچ پلانێکی بۆ دانەنراوە و بیر لەوە دەکاتەوە کە ئایا سانتیاگۆ سۆلاری بەشێوەیەکی کاتی راهێنەری تیپەکە لە رکابەرییەکان دەگرێتە ئەستۆ یان راهێنەری نوێ راستەوخۆ لەسەر کورسی یەدەگ دادەنیشێت.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەڕازیلی بەدرێژایی ئەم پرۆسەیە، ریال مەدریدی لە هەموو جوڵەکانی سەبارەت بە کارلۆ ئانچێلۆتی ئاگادار کردووەتەوە، هەروەها یانە ئیسپانییەکە دەیەوێت ئەو راهێنەرە بە شانازییەوە ماڵئاوایی بکات. بەڕیوەبەرانی ریال مەدرید لەبیریان نەچووە کە ئانچێلۆتی پڕدەستکەوترین راهێنەری مێژووی یانەکەیە و نایانەوێت بە بیرەوەری تاڵ تیپەکە بەجێبهێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button