ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بارسێلۆنا گۆڵکارێکی گەورەی کردووەتە ئامانج

دەبێتە شوێنگرەوەی لیڤاندۆڤسکی

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا لە ئێستاوە ئامادەکاری بۆ وەرزی نوێ دەکات و ئەستێرەیەکی گەورەی کردووەتە ئامانج.

رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، بارسێلۆنا هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی خولیان ئالڤارێز، ئەستێرەی ئاتلێتیکۆ مەدرید دەستپێکردووە، هەرچەندە هێشتا وەرزێکی لەگەڵ یانەکە تەواو نەکردووە.

ئالڤارێز لەم وەرزەدا 27 گۆڵ و پێنج ئەسیستی بۆ تیمەکەی دیێگۆ سیمیۆنی کردووە، یەکێکە لە دیاترین یاریزانانی ئەم وەرزەی لالیگا.

هانزی فلیک، راهێنەری بارسا لە ئێستاوە ئامادەکاری بۆ سەردەمی دوای رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی دەکات و ئالڤارێز، بژاردەی یەکەمی یانە کاتالوونییەکەیە.

ئالڤارێز لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین نازناوەکانی مۆندیالی 2022 و کۆپا ئەمێریکای 2024ی بەدەستهێناوە، ئالڤارێز لەگەڵ مان سیتی چەندین نازناوی دیکەی بەدەستهێنا.

رۆژنامەکە روونیکردووەتەوە، گواستنەوەی ئالڤارێز ئاسان نییە، چونکە لەڕووی داراییەوە ئاستەنگی زۆری لەبەردەمە و تاوەکو ئێستا چارەنووسی چارەسەرکردنی کێشەکانی دارایی بارسا یەکلایی نەبووەتەوە.

ئایا رافینیا لە بارسێلۆنا دەمێنێتەوە؟

تاوەکو ئێستا رافینیا لەسەر گرێبەستی نوێی لەگەڵ بارسا رێکنەکەوتووە، دوای پێشکەشکردنی ئاستێکی بەرز لەم وەرزەدا و تۆمارکردنی 30 گۆڵ و 23 ئەسیست، هەمووان لە بارسا داوای مانەوەی دەکەن.

رافینیا رۆڵێکی باڵای لە بردنەوەی نازناوەکانی جامی سوپەری ئیسپانیا و جامی شای ئیسپانیا گێڕاوە. گرێبەستی ئێستای رافینیا لە هاوینی ساڵی 2027 بەسەردەچێت و یانەکانی سعوودیەش خۆیان بۆ گواستنەوەی ئامادەکردووە.

بارسا ئامادەیە گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە، بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی ESPN بێت، بارسا ئامادەیە گرێبەستەکەی بۆ ماوەی ساڵێک نوێبکاتەوە و بژاردەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکە بۆ ساڵێکی دیکەش لە گرێبەستە نوێیەکەدا جێگیر بکات.

بەگوێرەی زانیارییەکان هەمان تۆڕ، رافینیا دەیەوێت گرێبەستەکەی بۆ ماوەی دوو ساڵ نوێبکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button