
یاریگا –
فلۆرێنتینۆ پێرێز لە چەند کاتژمێری داهاتوو لەگەڵ راهێنەری داهاتووی ریال مەدرید کۆدەبێتەوە و هەموو شتێک یەکلابووەتەوە، ئەنچیلۆتی لە ریال مەدرید بەردەوام نابێت.
تۆڕی وەرزشی ریلیڤۆی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بڕیاریداوە، لە چەند کاتژمێری داهاتوو لەگەڵ راهێنەری نوێی یانەکەی گفتوگۆ لەبارەی پلانی وەرزی داهاتوو بکات، چونکە دوای دۆڕانیان لە یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا بە تەواوەتی لە کارلۆ ئەنچیلۆتی بێ هیوا بووە.
دوایین پەرەسەندن؛ سکای سپۆرتس چارەنووسی ئانچێلۆتی ئاشکرا دەکات
ریلیڤۆ راشیگەیاندووە، دەستیە راهێنەرانی ئێستای ریال مەدرید لەوە بێ هیوا بووینە لەم هاوینە لەگەڵ ریال مەدرید بەشداریی مۆندیالی یانەکان بکەن، پێرێز دەیەوێت بە زووترین کات لەبارەی تەواوی وردەکارییەکان لەگەڵ چابی ئەلۆنسۆ راهێنەری ئیسپانی بگاتە رێککەوتن، بۆ ئەوەی بۆ مۆندیالی یانەکان لە ئەمریکا راهێنەرایەتی مێرەنگی بکات.
تۆڕە وەرزشییە ئیسپانییەکە بڵاویکردووەتەوە، کارلۆ ئەنچیلۆتی نزیکە هەفتەی داهاتوو بۆ ماوەی چوار ساڵ و نیو تاوەکو هاوینی 2030 گرێبەست لەگەڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەڕازیل واژۆ بکات و ببێتە راهێنەری سێلیساو.
ریال مەدرید دوای ئەوەی لە قۆناخی چارەکی کۆتایی لەسەر دەستی ئارسیناڵ ماڵئاوایی لە چامپیۆنزلیگ کرد و لە یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا بەرامبەر ریال مەدرید دۆڕا، ئێستا تەنیا هیوای بە لالیگا ماوە، کە یانە مەدریدییەکە بە کۆکردنەوەی 72 خاڵ لە پلەی دووەمی خولەکە دێت و چوار خاڵ لە بارسێلۆنای پێشەنگ دوورە، ریال مەدرید بەرامبەر سێلتاڤیگۆ، بارسێلۆنا، ریال مایۆرکا، سێڤییا و ریال سۆسیداد پێنج یاریی ماوە.