
یاریگا –
ئانتۆنیۆ رودیگەر، بەرگریكاری ئەڵمانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دوای رووداوەكانی شەوی رابردووی كلاسیكۆ مەترسیەكی گەورەی لەسەرە.
رودیگەر بەر لە تەواوبوونی یارییەکە، بەنیازبوو هێرشبکاتە سەر ناوبژیوانی یارییەکە و ئەمەش بووە هۆی دەرکردنی بە کارتی سوور.
رودیگەر لەسەر کارتە سوورەکە هاتەدەنگ؛ نەمتوانی یارمەتی تیمەکەم بدەم
بەگوێرەی زانیارییەكانی ئاتلێتیک، رودیگەر مەترسی راگیرانی 4 تاوەكو 12 یاریی لەسەرە.
ئاماژە بەوەشكراوە، سزایەكەی رودیگەر بۆ سەرجەم پاڵەوانیەتیەكان دەبێت و یاریزانەكە بەشداری یارییەكانی داهاتووی لالیگا ناكات.
بە گوێرەی هەمان سەرچاوە، چاوەڕوان دەكرێت جود بێڵینگهام و لوكاس ڤاسكێس بۆ دوو یاریی داهاتووی جامی شای ئیسپانیا سڕ بكرێن.
لەم وەرزەدا بارسێلۆنا سێ یاریی كلاسیكۆی لە ریال مەدرید بردووەتەوە و چاوەڕوان دەكرێت لە یازدەی مانگی داهاتوو لە كلاسیكۆی لالیگا جارێكی دیكە رووبەروو ببنەوە.