ئیسپانیاگرنگترین

گفتوگۆی ناوبژیوانانی کلاسیکۆ لەسەر لێدانە سزا مشتومڕاویەکە بڵاو کرایەوە

Yariga App

یاریگا –

گفتوگۆی دەنگی ناوبژیوانانی کلاسیکۆ سەبارەت بە ئەگەری لێدانە سزایەکەی رافینیا بڵاو کرایەوە.

گفتوگۆی ناوبژیوان لەگەڵ ناوبژیوانی ڤار لە دیمەنی کۆتایی یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیا لە خولەکی 94  پێش کاتی زیادکراو بڵاوکرایەوە، کاتێک ریکاردۆ دی بورگۆس سەرەتا لێدانی سزای بۆ بارسێلۆنا بەهۆی فاوڵێکی رائول ئاسێنسیۆ لەسەر رافینیا هەژمار کرد.

ئەمەش لە ساتەکانی کۆتایی ئەم یارییە روویدا و ئەنجامی یارییەکەش بە ئەنجامی 2-2 یەکسان بوو. لەم ساتەدا گۆنزالێز فۆرتێس لە ژووری ڤارەوە پەیوەندی بە ناوبژیوانەوە دەکات و دەڵێت:

حەز دەکەم پێداچوونەوە بەو بڕیارەتدا بکەیتەوە کە لێدانی سزات هەژمار کردووە.

دی بورگۆس وەڵامی دەداتەوە:

من لەبەردەم شاشەکەدام.

ڤار:

وێنەیەکتان پێدەدەم تا بزانن یاریزانەکە قاچی خۆی رادەکێشێت پێش ئەوەی هەر بەرکەوتنێکی ئەگەری لەگەڵ قاچی بەرگریکارەکەدا هەبێت. پاشان هەمان وێنە و ئەو پێکدادانەی کە لە ناوچەی سزای ریال مەدرید روویدا لە گۆشەیەکی ترەوە پیشانت دەدەم بۆ ئەوەی بزانن نە پێی چەپ و نە پێی راست هیچ بەرکەوتنێکیان لەگەڵ هێرشبەرەکەدا نییە.

ناوبژیوان بە وردی چاودێری وێنەکانی سەر شاشەکە دەکات و لە کۆتاییدا دەڵێت:

زۆر باشە، لێدانی سزاکە رەت دەکەمەوە و کارتی زەرد دەدەم بە رافینیا.

ئەم بڕیارە بووە هۆی ئەوەی یارییەکە بچێتە کاتی زیادکراوەوە، لە کۆتاییدا ئەوە بارسێلۆنا بوو کە بە گۆڵێکی جولز کوندێ لە کۆتا خولەکەکانی کاتی زیادکراوی دووەمدا پاڵەوانێتیەکەی بەدەستهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button