ئەفریقاگرنگترین

ئەهلی بەر لە مۆندیالی یانەکان بڕیارێکی کتوپڕیدا

کەمتر لە دوو مانگ بۆ مۆندیالی یانەکان ماوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی ئەهلی میسڕی دوو مانگ بەر لە دەستپێکردنی مۆندیالی یانەکان، دەستبەرداری تواناکانی مارسێل کۆلەر، راهێنەری تیمەکەیان بوون.

ئەهلی لە قۆناخی چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەفریقا لەسەر دەستی مامیلۆدی سەنداونسی ئەفریقای باشوور کرایە دەرەوە. هەردوو یانەکە لە یاریی چوون 0-0 یەکسانبوون و لە یاری گەڕانەوەش کە لە قاهیرە بەڕێوەچوو، 1-1 یەکسانبوون و بەمەش مامیلۆدی گەیشتە قۆناخی پێشکۆتایی.

دوای تەواوبوونی یارییەکە، هاندەرانی ئەهلی بە بووتڵ و هوتافی جیاواز هێرشیانکردە سەر کۆلێر، هەرزوو یانەکە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و دووپاتیکردەوە، گرێبەستەکە بە رەزامەندی هەردوولا هەڵدەوەشێندرێتەوە.

کۆلێر لە ساڵی 2022 بووە راهێنەری ئەهلی، پێشتر راهێنەری بازڵی سویسری و کۆڵنی ئەڵمانی بووە. لە دوو وەرزی رابردوودا لەگەڵ ئەهلی پاڵەوانی چامپیۆنزلیگی ئەفریقا بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button