ئیسپانیا

هەڵسووکەوتێکی سەیری بێڵینگهام لەدوای یارییەکە هەرا دەنێتەوە

Yariga App

یاریگا –

یاریزانانی بارسێلۆنا دوای بردنەوەی جامی شای ئیسپانیا، رێرەوی رێزلێنانیان بۆ یاریزانەکانی ریال مەدرید درووست کرد بەڵام هەڵسووکەوتی جود بێڵینگهام لەوکاتەدا سەرنجی میدیاکانی بەلای خۆیدا راکێشا.

لە هەڵسووکەوتێکی جواندا، ئەستێرەکانی بارسا دوای بردنەوەی پاڵەوانێتییەکە، رێرەوی رێزلێنانیان بۆ تیپی دۆڕاو درووست کرد و بە چەپڵەوە بۆ وەرگرتنی مەدالیاکانیان بەڕێیان کردن.

کارلۆ ئانچیلۆتی یەکەم کەس بوو بە رێڕەوەکەدا رۆیی و تەوقەی لەگەڵ هانزی فلیک کرد. پاشان یاریزانانی تری وەک کارڤاخال و ڤینیسیۆس و کۆرتوا و لۆکاس ڤاسکێز و رودیگەر و ئەوانی تر هاتنە ژوورەوە و هەموویان تەوقەیان لەگەڵ یاریزانانی بارسا کرد، بەڵام تاکە کەسێک کە بەبێ ئەوەی گرنگیان پێبدات و بێ ئەوەی سەیری کەس بکات بەناو رێڕەوەکەدا تێپەڕی، جود بێلینگهام بوو و بە ئیهمال کردن بێڕێزی بە ئەستێرەکانی بارسا کرد.

ئەستێرە ئینگلیزییەکە تووڕە و دڵتەنگ دیار بوو و گوێی بە رێزلێنانی بارسا نەگرت و بێ ئەوەی سەیریان بکا بە لایاندا تێپەڕی، ئەم رەفتارەی جود لە میدیاکانی ئیسپانیا تۆمارکرا و رەخنەی زۆری لێگیرا. ئەوان بڕوایان وایە ئەم رەفتارە زۆر دوور بووە لە گیانی وەرزشی.

بابەتی زیاتر

Back to top button