ئیسپانیاگرنگترین

نوێترین پەیامی یامال؛ ناتوانن

یامال لە یەک هەفتەدا سێ پەیامی جیاوازی ئاڕاستەی ریال مەدرید کرد

Yariga App

یاریگا –

لامین یامال، ئەستێرەی لاوی بارسێلۆنا لە ئاڕاستەکردنی پەیام بۆ ریال مەدرید بەردەوام و دوای بردنەوەی ئێل کلاسیکۆی جامی شای ئیسپانیا، بۆ جاری سێیەم لە یەک هەفتەدا، پەیامی بۆ ریال مەدرید نارد.

پەیامێک لە لامین یامالەوە بۆ ریال مەدرید؛ بێدەنگی بکە

بارسێلۆنا 3-2 لە ریال مەدریدی بردەوە و جارێکی دیکە بووەوە پاڵەوانی جامی شای ئیسپانیا. هەریەکە لە پێدری، فێران تۆرێس و ژووڵس کۆندێ گۆڵەکانی بارسێلۆنایان کرد، کیلیان ئێمباپێ و ئۆرێلیەن چوامینیش دوو گۆڵەکەی مەدریدییان کرد.

بارسێلۆنا بۆ 32مین جار لە مێژوودا، نازناوەکەی بردەوە و لە ماوەی ساڵێکدا، ئەمە دووەمجارە بە بردنەوەی لە ریال مەدرید دەبێتە پاڵەوان، ئەمەش دوای بردنەوەی جامی سوپەری ئیسپانیا 5-2 لە سەرەتای ساڵی رابردوودا.

یامال ئاستێکی بەرزی لە یارییەکەدا پێشکەشکرد، دوو گۆڵی لە یارییەکە بۆ پێدری و تۆرێس دروستکرد. دوای یارییەکە یامال لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا روونیکردەوە

لە هۆتێل بە رۆناڵد ئاراوخۆم گوت، ئەگەر گۆڵێک یان دوو گۆڵیشمان لێکرا هیچ نییە، ئەوان ئەمساڵ ناتوانن لە ئێمە ببەنەوە. ئێستاش ئەوەمان سەلماند و زۆر دڵخۆشین.

بارسێلۆنا ئەم وەرزە سێجار بەرامبەر ریال مەدرید یارییکردووە و هەرسێجار لێی بردووەتەوە. 11ی مانگی داهاتوو لە لالیگا دووەم یاریی وەرزی خولەکە لە یاریگای مۆنجویک دەکەن.

پەیامێک لە لامین یامالەوە بۆ ریال مەدرید؛ بێدەنگی بکە

بابەتی زیاتر

Back to top button