ئینگلتەراگرنگترین

پریڤیوی یاریی نۆتینگهام V مانچێستەر سیتی؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ لە یارییەكی دیكەی قۆناخی پێشكۆتایی جامی یەكێتیی ئینگلتەرا نۆتینگهام و مانچێستەر سیتی رووبەڕووی یەک دەبنەوە.

وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 18:30 بە كاتی كوردستان نۆتینگهام و مانچێستەر سیتی لە یاریگای ویمبڵی لە میانی قۆناخی پێشكۆتایی جامی یەكێتیی ئینگلتەرا رووبەرووی یەک ببنەوە.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

دوێنێ لە یارییەكەی دیكەی قۆناخی پێشكۆتایی كریستاڵ پاڵاس بە سێ گۆڵی بێ وەڵام لە ئاستۆن ڤیلای بردەوە و خۆی گەیاندە یاریی كۆتایی و لەو یارییەدا چاوەڕوانی براوەی نێوان نۆتینگهام و مانچێستەر سیتی دەبێتەوە.

لە قۆناخی چارەگی كۆتایی مانچێستەر سیتی لە بۆرنمسی بردەوە و نۆتینگهامیش لە برایتنی بردەوە و خۆیان گەیاندە قۆناخی پێشكۆتایی پاڵەوانییەتیەكە.

لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا مانچێستەر سیتی لە كۆی 34 یاریی لە 17 یاریی براوە بووە، 7 یاریی یەكسان بووە و نۆ یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 61 خاڵ لە ریزبەندی چوارەمی پرێمەرلیگ دێت.

لە بەرامبەردا نۆتینگهام 33 یاریی كردووە و 18یاریی براوە بووە و شەش یاریی یەكسان بووە و نۆ یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 60 خاڵ لە ریزبەندی شەشەمی پرێمەرلیگ دێت.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

مانچێستەر سیتی بە بێ هالاند، ئێدەرسن، ئاكانجی، جۆن ستۆنز، ئاكێ و رۆدری رووبەرووی نۆتینگهام دەبێتەوە.

لە بەرامبەریشدا نۆتینگهام بە بێ ئێریك دا سێلڤا ، ئاینا و جۆتا دا سێلڤا رووبەرووی سیتی دەبێتەوە.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی مانچێستەر سیتی

ئۆرتیگا

 نونێس، دیاس، ئۆ رێلی، ڤاردیۆڵ

گوندۆگان، گۆنزالێز

ساڤیۆ، دی برۆین، دۆكو

مەرمووش

پێکهاتەی پێشبینیکراوی نۆتینگهام

سێڵس

میلینكۆڤیچ، مۆرێلۆ، ویلیامس ، مۆرینۆ

یاتیس، ئاندیرسن

ئیلانگا، گیبس وایت، هودسن ئۆدۆی

وود

بابەتی زیاتر

Back to top button