عێراقکوردستان

دهۆک بە سەرکەوتن بەرامبەر کەربەلا دەیەوێت بگەڕێتەوە رێچکەی سەرکەوتن

لە مێژوودا دهۆک یەک یاریی بە کەربەلا دۆڕاندووە

Yariga App

یاریگا –

دهۆک لە یاریگای خۆی میوانداری کەربەلا دەکات و دەیەوێت لە رێگای ئەم یارییەوە جارێکی دیکە بگەڕێتەوە رێچکەی سەرکەوتن.

یەک شەممە ( 27ـی نیسانی 2025 ) لە گەڕی 30ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق و کاتژمێر 7:30ـی شەو، دهۆک لە یاریگای خۆی رووبەڕووی کەربەلا دەبێتەوە، هەر یەک لە یاریزانان محەمەد سەعید و زووڵفەقار یونس بەهۆی پێکانەوە ناتوانن لە یارییەکە بەشداری بکەن.

دهۆک و کەربەلا 17 یاریی فەرمیان بەرامبەر یەکتر کردووە، دهۆک نۆ یاریی بردۆتەوە و کەربەلا تەنها یەک یاریی بردۆتەوە و لە حەفت یارییشدا یەکسان بوونە، دهۆک 26 گۆڵی لە کەربەلا کردووە و کەربەلاش 16 گۆڵی تۆمار کردووە، گەورەترین سەرکەوتنی دهۆک لە قۆناخی یەکەمی ئەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق بوو کە 3 _ 1 یارییەکەی بردەوە، گەورەترین سەرکەوتنی کەربەلا لە 2 _ 7 _ 2005 بوو کە 4 _ 1 یارییەکەی لە دهۆک بردەوە.

بە سەرکەوتن لە یارییەکەی ئەمڕۆ دهۆک مەبەستیەتی بگەڕێتەوە رێچکەی سەرکەوتن و هاندەرانیشی ئاشت بکاتەوە، چونکە لە دوو یاریی رابردوودا یەکسان بوونێک و شکستێکی هەیە، هەڵۆکانی چیا لە 23 یاریی 41 خاڵیان هەیە و لە ریزبەندی هەشتەم دێن، کەربەلا لە ناوچەی دابەزینە و لە 29 یاریی 22 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی 18ـەم دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button