ئینگلتەراگرنگترین

ماتیۆس کونیا یەک گۆڵ لە ریکۆردێکی مێژووییەوە دوورە

کونیا تادێت زیاتر خۆی لای یانە گەورەکان خۆشەویست دەکات

Yariga App

یاریگا –

لە چڕبوونەوەی هەوڵەکانی یانە گەورەکان بەتایبەت مانچێستەر یونایتد بۆ گواستنەوەی ماتیۆس کونیا، ئەو یاریزانە تادێت زیاتر تواناکانی خۆی دەسەلمێنێ.

گەورەکانی پرێمەرلیگ لەسەر کونیا دەجەنگن و وۆڵڤز پلانی جێگرەوەی هەیە – Yariga

ئەمشەو جارێکیتر وۆڵڤز بە سەرکردایەتی کونیا درێژەیاندا بە ئەنجامە نایابەکانیان و بردنەوەیەکی گەورەی 3-0یان لەسەر لێستەر سیتی تۆمارکرد کە یەکێک لە گۆڵەکان لە رێگەی ئەو ئەستێرە بەڕازیلییەوە بوو.

بەو گۆڵە، کونیا کۆی گۆڵەکانی لەم وەرزەی خولی ئینگلیزی بەرزکردەوە بۆ 15 و هەر ئەم وەرزە خاوەنی 6 ئەسێستیشە.

بەگوێرەی زانیاریی تۆرەکانی تایبەت بە ئامار و ریکۆردەکان، کونیا خۆی یەکسانکردەوە لەگەڵ هەریەکە لە رۆبێرتۆ فیرمینۆ و گابریێل مارتینێلی هاونیشتیمانیی بۆ زرۆترین گۆڵ لە میانی تەنها وەزێکی پەرێمەرلیگدا.

یاریی داهاتووی وۆڵڤز بەرامبەر مانچێستەر سیتیە، ئەگەر ماتیۆس تۆڕی سیتیزنس بهەژێنێ ئەوا بەفەرمی دەبێتە یەکەمین یاریزانی بەڕازیلی لە مێژوودا لە میانی وەرزێکی پرێمەرلیگدا بگات بە 16 گۆڵ.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button