ئیسپانیا

تاکە ترسی فلیک بۆ یارییەکە ئەمشەو چییە؟

متمانە بەخۆبوون...

Yariga App

یاریگا –

هانزی فلیک، راهێنەری ئەڵمانی بارسێلۆنا، بۆ یارییەکەی ئەمشەو بەرامبەر ریال مەدرید ترسێکی هەیە کە رەنگە ببێتە هۆی لە دەست دانی دووەم جامی یانەکەی لەم وەرزەدا.

فلیک پێی وایە ئەم متمانە بەخۆبوونەی لەڕادەبەرە دەتوانێت ببێتە گەورەترین دوژمنی بارسێلۆنا لەم یارییە گرنگەدا، لەکاتێکدا کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ریال مەدرید چاوی لە رزگارکردنی تیپەکەیە بە بەهێزکردنی هێڵی ناوەڕاست.

گومانی تێدا نییە ئێستا بارسێلۆنا لە ریال مەدرید بەهێزترە و بە رکابەری سەرەکی دادەنرێت بۆ بردنەوەی یەکەمین یاری کۆتایی گەورەی ئەم وەرزە بەرامبەر رکابەرە سەرسەختەکەی. تیپەکە باری جەستەیی زۆر باشترە، لە رووی تاکتیکییەوە زۆر یەکگرتووترە و لەم وەرزەدا لە دوو یاریی لەسەریەکدا بە جیاوازییەکی زۆر لە ریال مەدریدی بردووەتەوە. ئەم داتا بابەتییە لە ژووری جلگۆڕینی بارسێلۆنا تاوتوێ کراوە و لە سەروبەندی یارییەکەدا متمانەبوخۆبوونی لەنێو هاندەرانی تیپەکەدا دروستکردووە.

لە کەمپی بارسا متمانەیەکی زۆر بە سەرکەوتن هەیە و تەنانەت هەندێک پێیان وایە ئەم بردنەوەیە دەکرێت ئاسان بێت. بەڵام فلیک هاورای ئەم بۆچوونە نییە. ئەو وابیردەکاتەوە دوژمنی سەرەکی بارسێلۆنا گەشبینی لە رادەبەدەر و متمانەی درۆیە لەو 90 خولەکەدا کە هەر شتێک دەکرێت رووبدات. فلیک دەزانێت ریال مەدرید سەرەڕای شکستەکەی لە چامپیۆنزلیگ، توانای گەڕانەوەی هەیە لە ساتەوەختە گرنگەکاندا، هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​نابێت ئەم تیپە بە کەم سەیر بکرێت.

بۆ یارییەکی وا گرنگ پێویست بە پاڵنەری یاریزانەکان ناکات. ئەوان باش ئاگاداری گرنگی ئەم یارییەن و بۆ زۆرێک لەوان ئەمە یەکەم چانسە بۆ بەدەستهێنانی نازناوێکی گەورە لە یاری کۆتاییدا کە سەرنجی جیهانی بۆ لای خۆی رابکێشێت. کلیلی سەرکەوتن بریتییە لە کۆنتڕۆڵکردنی هەستەکان و دوورکەوتنەوە لەو بیرۆکەیەی کە دەتوانرێت ئەم جۆرە یارییانە بەبێ خۆ ماندووکردن ببەنەوە.

بارسێلۆنا تاوەکوو ئێستا ئاستێکی بەرزی پێشکەش کردووە، بەڵام ئەگەر ریال مەدرید جامەکە بەرزبکاتەوە، هەموو هەوڵەکانیان بێهودە دەبێت. فلیک یاریزانەکانی ئاگادار کردووەتەوە کە تاکە شتێک کە دەبێت لێی بترسن خۆیانن. بڕوای وایە ئەگەر بارسێلۆنا وەک هەمیشە یاری بکات، ئەوا ریال مەدرید چانسی کەمتری دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button