
یاریگا –
ئەمڕۆ فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەی ریال مەدرید گەیشتە شاری سێڤییا و سەردانی یاریزانانی یانەکەی کرد.
فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەی ریال مەدرید بەهۆی رووداوەکانی دوێنێ هەینی، ئامادە نەبوو بەشداریی ئێوارەخوانی یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا بکات و دوێنێ لە مەدرید مایەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ گەیشتە شاری سێڤییا و سەردانی یاریزانانی یانەکەی کرد، کە دوێنێ بەشداریی مەشق و راهێنانەکانیان نەکرد.
ریال مەدرید بەهۆی لێدوانەکانی ناوبژیوانی یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا، بەنیازبوو لە یاریی کلاسیکۆ بکشێتەوە و بایکۆتی تەواوی چالاکییەکانی یارییەکەی کرد و دوێنێ بەشداریی هیچ بەشێکی پرۆتۆکۆلی یارییەکەی نەکرد، بەڵام دواجار بڕیاریدا بەشداریی یارییەکە بکات و لەو یارییە نەکشێتەوە.
🚨 Florentino llega a Sevilla
📹 @JASIRVENT pic.twitter.com/JUJ1TP1PMf
— Mundo Deportivo (@mundodeportivo) April 26, 2025
دوێنێ ریال مەدرید بایکۆتی مەشق و راهێنانەکان و کۆنگرەی رۆژنامەوانی و تەواوی چالاکییەکانی یاریی کلاسیکۆی کرد.