
یاریگا –
چارەنووسی ئێمباپێ بۆ یاریی کلاسیکۆ یەکلابووەوە، ئەو هێرشبەرە فەڕەنسییە بۆ یاریی ئەمشەو تەواو ئامادە نییە و لەسەر کورسی یەدەک دەبێت.
رادیۆی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، کیلیان ئێمباپێ تەواو چاک نەبووەتەوە و ئەمشەو لە پێکهاتەی سەرەکی ریال مەدرید نابێت، لە یاریی کلاسیکۆ لەسەر کورسی یەدەک دەبێت، ناتوانێت لە سەرەتاوە بەشداریی یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا بکات.
🚨Informa @raulvarelar en #DirectoMARCA que Kylian Mbappé NO será titular ESTA NOCHE
🔴Baja sensible la del francés que NO ha podido recuperarse al 100% de sus molestias físicas
🎙️@Sahuqui
📻https://t.co/ilgsizI4uT pic.twitter.com/3d2uqeOMqU
— Radio MARCA (@RadioMARCA) April 26, 2025
ئێمباپێ لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ئارسیناڵ لە پاژنەی پێیدا تووشی پێکان بوو، بهڵام گەشتی بۆ شاری سێڤییا کردووه و تەندروستی باشتر بووه، بەڵام بهتهواوی چاک نهبۆتهوه.
رادیۆی مارکا راشیگەیاندووە، هێرشبەرە فەڕەنسییەکە بەشداریی راهێنانەکانی ئەمدواییەی ریال مەدریدی کردووە، بەڵام تەواو ئاماده نهبووه، هێشتا پاژنەی پێی ئازاری ههیه، بۆیە لە پێکهاتەی سەرەکی یاریی کلاسیکۆ نابێت.