
یاریگا –
فیفا لەگەڵ ریال مەدرید هاوڕایە و بڕوای وایە قسەکانی ناوبژیوان پێش یارییەکە هەڵە بوون.
بەرنامەی ئێلچێرێنجیتۆی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان لەبارەی رووداوەکانی پێش یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا لەگەڵ ریال مەدرید هاوڕایە و لەوە تێناگەن بۆچی ناوبژیوانی یارییەکە لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکە بەمشێوەیە قسەی کردووە.
👀 LA FIFA DEFIENDE AL REAL MADRID:
🗣️ “Le han dicho al club que no entienden que los árbitros saliesen a ‘rajar'”.
Lo está desvelando @jpedrerol en @elchiringuitotv. pic.twitter.com/TXLk8HMK1M
— El Chiringuito TV (@elchiringuitotv) April 25, 2025
جۆسێپ پێدریرۆل پێشکەشکاری بەناوبانگی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، فیفا بەرگری لە ریال مەدرید دەکات و بە تەواوەتی لەگەڵ یانە مەدریدییەکە هاوڕابوون و بە ریال مەدریدیان راگەیاندووە، لەوە تێناگەن بۆچی دێ بۆرگۆس ناوبژیوانی یارییەکە پێش یارییەکە بەمشێوەیە رەخنەی گرت و بۆچوونی خۆی دەربڕی.
پریڤیوی یاریی ریال مەدرید V بارسێلۆنا؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو
خۆسیێ لویس سانچێز رۆژنامەنووسی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا بیری لە گۆڕینی ناوبژیوانی یارییەکە دەکردەوە، بەڵام دەستەی ناوبژیوانان ئاگاداریان کردبوونەوە، ئەگەر بڕیاری گۆڕینی ناوبژیوانی یارییەکە بدەن، ئەوا هیچ ناوبژیوانێکی دیکە ئامادە نییە ئەو یارییە بەڕێوە ببات، ئەمەش ئەوانی تووشی قەیرانێکی گەورە دەکرد.
رافائیل لۆزان سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیپسپانیا لە لێدوانێکی بۆ رادیۆی کادێنا سێری ئیسپانی ئاشکرایکردووە، بەهیچ شێوەیەک ریال مەدرید لە کۆبوونەوەکەیان داوای گۆڕینی ناوبژیوانی یارییەکەیان نەکردووە.