ئارسیناڵ ئەستێرەیەکی بارسێلۆنا دەگوازێتەوە
ئارتێتا پلانەکانی داڕێشتووە....

یاریگا –
ئارسیناڵ ئامادەیە ئۆفەرێکی گەورە بۆ گواستنەوەی یاریزانێکی بارسێلۆنا تەرخان بکات.
رۆژنامەی سەن بڵاویکردووەتەوە، ئارسیناڵ هەموو هەوڵێک بۆ بەهێزکردنی هێڵی بەرگرییەکەی دەدات و ژووڵس کۆندێ، بەرگریکاری بارسای کردووەتە ئامانج.
گرێبەستی ئێستای کۆندێ لە هاوینی ساڵی 2027 بەسەردەچێت و ئێستا یەکێکە لە یاریزانە پشت پێبەستراوەکانی هانزی فلیک، راهێنەری بارسا.
کۆندێ لەم وەرزەدا بەشداری 51 یاریی سەرجەم پاڵەوانیەتییەکان کردووە، خاوەنی سێ گۆڵ و هەشت ئەسیستە.
ئارسیناڵ ئامادەیە 55 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی کۆندێ خەرج بکات، ئەم بڕە پارەیەش جێی سەرنجە بۆ بارسا، کە بە دۆخێکی ناسەقامگیری دارایی تێدەپەڕێت.
سەرنجێکی زۆر لەسەر ویلیام سالیبا و گابریێل ماگالاش، بەرگریکارانی ئارسیناڵ لەلایەن یانە گەورەکانەوە هەیە، بۆیە میکێل ئارتێتا، راهێنەری گەنەرز دەیەوێت پلانی B ئامادەبێت.
سەرنجی ئێستای کۆندێ لەسەر یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیایە کە ئەمڕۆ کاتژمێر 23:00 رووبەڕووی ریال مەدرید دەبێتەوە، دواتر سێشەممە لە یاریی چوونی قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ، بەرامبەر ئینتەر میلان یاریی دەکات.