یەکەم وەڵامی رافینیا لەسەر ئۆفەرەکەی هیلال؛ پێی رازیبووم
رافینیا بۆ یەکەمجار وردەکاری و نهێنییەکانی ئۆفەرەکەی هیلال ئاشکرا دەکات

یاریگا –
رافینیا، ئەستێرەی بارسێلۆنا بۆ یەکەمجار باسی ئۆفەرە گەورەکەی هیلالی سعوودی دەکات.
رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردبووەوە، هیلال دەیەوێت بەر لە دەستپێکردنی مۆندیالی یانەکان، رافینیا بگوازێتەوە ریزەکانی. بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە کاتالوونییەکە بێت، ئۆفەرەکەی هیلال بۆ ماوەی چوار ساڵە و مووچەی ساڵانەکەشی بریتی دەبێت لە 50 ملیۆن یۆرۆ.
جیا لە مووچەکە، هیلال ئامادەیە بڕی 114 ملیۆن دۆلار بداتە بارسێلۆنا تاوەکو دەستبەرداری تواناکانی ئەستێرە بەڕازیلییەکە بێت.
رافینیا وەرزێکی گەورە لەگەڵ بارسێلۆنا پێشکەش دەکات، ئەمەش وایکردووە بارسێلۆنا بیر لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بکاتەوە کە لە هاوینی ساڵی 2027 بەسەردەچێت.
رافینیا بۆ یەکەمجار لە میدیاکان بەمشێوەیە باسی ئۆفەرەکەی هیلال دەکات
کەسێک لە سعوودییەوە هەواڵی ئۆفەرەکەی پێگەیاندم، بەڕاستی سورپرازی بووم، چونکە ئۆفەرەکە زۆر گەورە بوو.
با راستگۆ بم لەگەڵتان، ئەگەر ساڵی رابردوو ئۆفەرەکەم پێگەیشتبایە، پێموابوو پێی رازی دەبووم، چونکە ئەوکاتە لەڕووی دەروونییەوە زۆر پەشۆکاو بووم و ئەم ئۆفەرە هەموو شتێکی لە ژیانی من دەگۆڕی. بەڵکو ژیانی من و هاوژین و خێزانەکەمی باشتر دەکرد. ئەو بڕە پارەیە هەموو شتێکی لە ژیانمدا دەگۆڕی.
ئەوەی بڵێت بەم ئۆفەرە رازی نابم، درۆ دەکات، چونکە ئەستەمە ژمارەی لەمشێوەیە ببینیت و بیری لێنەکەیتەوە، چونکە ئەمجۆرە پارانە ژیانت دەگۆڕن.
RAPHINHA NA ARÁBIA SAUDITA? 😨🇸🇦 Em papo exclusivo com o nosso @marcelobechler, o craque brasileiro comentou sobre as propostas com altos valores e a possibilidade de deixar o Barça! 💵
Você acompanha a entrevista completa neste sábado, no canal da TNT Sports Brasil no YouTube! pic.twitter.com/uKR7HySjBA
— TNT Sports BR (@TNTSportsBR) April 25, 2025
لەبارەی هۆکاری گۆڕینی راکەی لەسەر ئۆفەرەکە، رافینیا دەڵێت
پێموابوو هێشتا زۆرم ماوە لە ئەوروپا پێشکەشی بکەم، هێشتا زۆرم ماوە پێشکەشی ئەم یانەیەی بکەم، دەرفەتی بانگهێشتکردنم بۆ هەڵبژاردەی بەڕازیل ماوە، ئەمەش وایکرد گوێم بەرامبەر پارە دابخەم و مێشکی خۆم بەرەو خەونەکان بکەمەوە.
پێشتر رافینیا لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی گڵۆبۆ سپۆرتی بەڕازیلی ئاشکرایکردبوو، گەیشتنی هانزی فلیک و چوونی بۆ پزیشکی دەروونی، هۆکاری سەرەکی مانەوەی بوون لە بارسێلۆنا.