
یاریگا –
لامین یامال، ئەستێرەی بارسێلۆنا پەیامێکی توندی دیکە ئاڕاستەی ریال مەدرید دەکات.
ئەمشەو کاتژمێر 23:00 بە کاتی هەولێر، بارسێلۆنا و ریال مەدرید لە یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا لە یاریگای لا کارتوخا رووبەڕوودەبنەوە.
یامال لە ماوەی چوار رۆژدا، دوو جارە پەیام بەر لە یاریی کلاسیکۆ بڵاودەکاتەوە. ئەستێرە لاوەکە تاوەکو ئێستا 14 ئەسیست و 18 گۆڵی بە درێسی بارسێلۆنا کردووە.
ریال مەدرید بە بردنەوەی لە یاری چوون و گەڕانەوە 5-4 لە ریال سۆسیداد، گەیشتە یاریی کۆتایی و بارسێلۆناش بە هەمان ئەنجام لە کۆی یاریی چوون و گەڕانەوە لە ئاتلێتیکۆ مەدریدی بردەوە.
بارسێلۆنا بەکۆکردنەوەی 76 خاڵ پێشەنگی لالیگا و ریال مەدرید بە 69 خاڵ لە پلەی دووەمدا دێت و یارییەکەی کەمتری کردووە.
بارسێلۆنا لە پێنج یاریی داهاتوودا 12 خاڵ بەدەستبهێنێت، دەبێتە پاڵەوانی ئەم وەرزە، بەڵام لە ئەگەری دۆڕانی یارییەکەی ئەمشەو بەرامبەر خێتافی، ئەرکی بارسا ئاسانتر دەبێت.
رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، یامال قژی خۆی بە بۆیە زەرد کردووە و تاوەکو یارییەکە ئاشکرای ناکات.
یامال دوو وێنەی لە هەژماری خۆی لە ئینستاگرام بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی
بێدەنگی بەهێزترە لە قسە، دەنگبڕی بکە، هێشتا ئەرکەکە تەواو نەبووە.
لەلایەکی دیکەوە، یامال وێنەی پڕۆفایڵەکەی لە ئینستاگرام گۆڕیوە و لەسەر وێنەکە نووسراوە؛
دوور لە چاوەکان، لە ئەرکدام.

یامال لەم وەرزەدا 47 یاریی لە سەرجەم پاڵەوانیەتییەکان لەگەڵ بارسێلۆنا کردووە، خاوەنی 36 گۆڵ و 22 پاسی یەکلاییکەرەوەیە.
بارسێلۆنا 31 جار جامی شای ئیسپانیای بەدەستهێناوە و خاوەنی ریکۆردی مێژووییە، بە جیاوازی حەفت نازناو لەگەڵ ئاتلێتیک بیلباو و 11 نازناویش لەگەڵ ریال مەدرید.