
یاریگا –
ئەمڕۆ لە یارییەكانی هەفتەیەكی نوێی پرێمەرلیگ چێڵسی میوانداری ئێڤەرتن دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 14:30 بە كاتی كوردستان چێڵسی لە یاریگای ستامفۆرد بریجی تایبەت بە خۆی میوانداری ئێڤەرتن بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 34ی پرێمەرلیگ.
پڕۆفایلی یاری

چێڵسی لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا شەڕی بەدەستهێنانی كورسییەكی چامپیۆنزلیگ دەكات.
لەم وەرزەدا چێڵسیەكەی مارێسكا لە 33 یاریی 16 یاریی بردووەتەوە و 9 یاریی یەكسان بووە و هەشت یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 57 خاڵ لە ریزبەندی شەشەمی پرێمەرلیگ دێن.
لە بەرامبەردا ئێڤەرتن لە 33 یاریدا هەشت یاریی بردووەتەوە و چواردە یاریی یەكسان بووە و یازدە یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 38 خاڵ لە ریزبەندی سیازدەی پرێمەرلیگ دێن.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
چێڵسی بە بێ گوستۆ، فۆفانا، مۆدریكو مارك گێی رووبەرووی ئێڤەرتن دەبێتەوە.
لە بەرامبەردا ئێڤەرتن بە بێ ئارماندۆ برۆخا ، تاركۆوسكی ، لیندسترۆم، كالڤێرت لوین و مانگالا بەرامبەر بلووز یاریی دەكات.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی چێڵسی
سانچێز
جەیمس، چالۆبا، كۆلویل، كۆكۆرێیا
كایسێدۆ، ئینزۆ
مادویكی، پاڵمەر، نیتۆ
جاكسن
پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئێڤەرتن
پیكفۆرد
ئۆبرەین، كین، برانسوەیت، میكۆڵینكۆ
هاریسۆن، گارنەر، گویێ، دۆكۆری
ئێندیای، بێتۆ