ئیسپانیاگرنگترین

تەواو؛ ریال مەدرید جەنگەکەی بردەوە و ناوبژیوانی کلاسیکۆ دەگۆڕدرێت

Yariga App

یاریگا –

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا ناوبژیوانانی یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا دەگۆڕێت.

تۆڕی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، سەرچاوەیەکی باوڕپێکراو پێڕاگەیاندووین بەهۆی لێدوانەکانی ئەمڕۆ، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا بڕیاریداوە ناوبژیوانانی یاریی کلاسیکۆ، دی بۆرگۆس و هاوکارەکانی دووربخاتەوە و دەستەیەکی دیکەی ناوبژیوانان یارییەکە بەڕێوەدەبەن.

دوای ئەوەی دێ بۆرگۆس ناوبژیوانی یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکە دەستی بە گریان کرد و ریال مەدریدی بە ناوزڕاندنی تۆمەتبارکرد، لێدوانەکانی هەرایەکی گەورەی نایەوە.

ریال مەدرید لەوبڕوایەدایە لیژنەی ناوبژیوانان بە ئەنقەست 24 کاتژمێر بەر لە یاریی کۆتایی ئەو کارەیان کردووە تاوەکو زیان بە دەروونی تیپەکە و بگەیەنن و ناوبانگی یانەکەش لەکەدار بکەن.

هەربۆیە یانەکە بایکۆتی کۆنگرەی رۆژنامەوانی و مەشقەکانی ئەمڕۆ و سەرجەم بۆنە فەرمییەکانی یارییەکەی کرد و لە ئەگەری دوورنەخرانەوەی ناوبژیوانیش هەڕەشەی کشانەوەی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button