
یاریگا –
ریال مەدرید داوای گۆڕینی ناوبژیوانی یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا دەکات، لەکاتێکدا نزیکەی 24 کاتژمێر بۆ یارییەکە ماوە.
رادیۆی کادێنا کۆپێی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، ریال مەدرید داوای گۆڕینی ناوبژیوانی یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا بەرامبەر بارسێلۆنا دەکات، کە وابڕیارە سبەی شەو بۆرگوس ناوبژیوانی یارییەکە بێت.
❗️ De Burgos Bengoetxea rompe a llorar en la rueda de prensa previa a la final de Copa: “Cuando un hijo tuyo va al colegio y hay niños que le dicen que su padre es un ladrón y llega a casa llorando eso es muy jodido” pic.twitter.com/HEcHSTKVxF
— Mundo Deportivo (@mundodeportivo) April 25, 2025
rادیۆی کادێنا کۆپێی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، دوای ئەوەی دێ بۆرگۆس ناوبژیوانی یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکە دەستی بە گریان کرد، یانەی ریال مەدرید متمانەی بەو ناوبژیوانە لەدەست داوە و داوای گۆڕینی دەکات.
رادیۆیە ئیسپانییەکە ئاشکرایکردووە، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا داوایەکەی ریال مەدریدی رەتکردووەتەوە و بڕوای وایە ناتوانرێت ناوبژیوانی یارییەکە بگۆڕدرێت.
سبەی شەممە کاتژمێر 22:00 ریال مەدرید و بارسێلۆنا لە یاریگای لاکارتۆخا لە سێڤییا بەیەک دەگەن.