
یاریگا –
یانەی رکابەر بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەیسی میلان لە فیناڵی جامی ئیتاڵیای 2024-2025 ئاشکرابوو. ئەویش یانەی بۆڵۆنیایە دوای بردنەوەی 5-1 لە کۆی هەردوو یاریی چوون و گەڕانەوە لە ئیپۆلی.
شەوی رابردوو میلان توانی بە سێ گۆڵی خاوێن ئینتەر میلانی رکابەر و هاوشاریی تێکبشکێنێ و کە پێشتر لە یاریی چوونیاندا 1-1 یەکسانبوون.
یاریی کۆتایی لە 14ی مانگی داهاتوو لە رۆمای پایتەخت بە سیستمی تەنها یەک یاریی ئەنجامدەدرێت. کە تێیدا بۆڵۆنیا بۆ جاری سێیەم لە مێژوویدا و، میلانیش بۆ شەشەم جار لە مێژوویدا دەچنە یاریگاوە.
کۆتا جار بۆڵۆنیا نازناوەکەی بردبێتەوە ساڵی 1974 بوو. لە بەرامبەردا رۆسۆنێری دوایین بردنەوەی جامەکە لە 2003 بوو.
هەڵگری نازناوەکە یوڤێنتوسە و هەر خانمە پیرەکەشە بە 15 بردنەوە زۆرترین جار خۆی وەک پاڵەوان بنیوەتەوە. لە بەرامبەردا ئینتەر بە 9 نازناو لە پلەی دووەم دێت.
We’re back in the Coppa Italia final after 51 years ❤️💙
See you in Rome 🇮🇹#SiMuoveLaCittà pic.twitter.com/5C5SfSt8RG
— Bologna FC 1909 (@BolognaFC1909en) April 24, 2025