
یاریگا –
چیرۆکی جێمی ڤاردی و لێستەر سیتی دوایی کۆتاییهاتنی ئەم وەرزە بەیەکجاریی کۆتایی دێت.
لە راگەیەندراوێکدا لە ئینستاگرامەی فەرمی خۆیەوە ڤاردی رایگەیاند کۆتایی ئەم وەرزە بۆ هەمیشە ریزەکانی لێستەر جێدەهێڵێت دوای 13 ساڵ لە پۆشینی درێسە شینەکە.
ڤاردی وەک ئەفسانەیەکی یانەکەی و ناوێکی ناسراو لە پرێمەرلیگ دەناسرێتەوە بەهۆی ژمارە و دەستکەوتەکانیەوە.
ئەو هێرشبەرە لە ساڵی 2012 لە یانەی فلیتوود تاون بە بڕی تەنها یەک ملیۆن پاوەند گواسترایەوە بۆ ریزی رێوییەکانی ئینگلتەرا.
لە دیارترین ژمارەکانی ئەو یاریزانە لەگەڵ لێستەر:
- بردنەوەی نازناوی پرێمەرلیگ 2015-2016
- باشترین یاریزانی 2015-2016ی خولی ئینگلیزی
- جامی یەکێتی ئینگلتەرا جارێک
- جامی قەڵغانی خێرخوازیی جارێک
- باشترین یاریزانی پرێمەرلیگ بۆ 2015-2016
- گۆڵکاری خولی ئینگلیزی بۆ 2019-2020
- چوار جار باشترین یاریزانی مانگ لە خولی ئینگلیزی
- 45 گۆڵی لە دژی 6 یانە بەهێزەکەی ئینگلتەرا تۆمارکردووە.
- تاکە یاریزانە لە مێژوودا دوو جار هاتریکی لە یانەکەی پێپ گواردیۆلا تۆمارکردووە
- تاکە یاریزانە لە مێژووی خولی ئینگلیزی لە 11 یاریی لەسەریەک گۆڵی تۆمارکردووە
View this post on Instagram
بڕیاری رۆشتنی ڤاردی لەکاتێکدایە تەمەنی بووەتە 38 ساڵ و، ئەم وەرزە لێستەر دادەبەزێتەوە بۆ چامپیۆنشیپ. لە مێڕکاتۆی هاوینە ئەو یاریزانە ئینگلیزیە دەتوانێت لەگەڵ هەر یانەیەک رێککەوتن بکات کە خۆی دەیەوێت.