یانەیەكی ئینگلیزی یاریزانێكی ریال مەدریدی دەوێت

یاریگا –
یانەی بۆرنمسی ئینگلیزی هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی فران گارسیا یاریزانی ئیسپانی یانەی ریال مەدریدی هەمان وڵات دەستپێكردووە.
فران گارسیا لە هاوینی ساڵی 2023 لە ریزەكانی رایۆ ڤاییكانۆ بە بەهای 5 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە كرد و گرێبەستەكەی لەگەڵ ئەو یانەیە لە هاوینی ساڵی 2027 بەسەردەچێت.
Fran García y un posible cara a cara contra Lamine Yamal con su futuro en el aire https://t.co/j4J4zEUQ2G
— Relevo (@relevo) April 24, 2025
بە گوێرەی زانیارییەكانی تۆڕی رێلیڤۆ، تاوەكو ئێستا داهاتووی فران گارسیا یەكلایینەبووەتەوە و بەشێک لە یانەكە پێیان وایە كاروانی وەرزشی یاریزانەكە لەگەڵ مەدرید نزیكە لەوەی كۆتایی بێت.
بە گوێرەی زانیاریەكانی هەمان سەرچاوە، بۆرنمس یەكێكە لەو یانانەی كە گرنگی بە گواستنەوەی یاریزانەكە دەدات و ریال مەدریدیش بۆ دەستبەرداربوون لە تواناكانی یاریزانە 25 ساڵانەكەی داوای 25 ملیۆن یۆرۆ دەكات.
فران گارسیا لەم وەرزەدا بەشداری 41 یاریی كردووە و توانیویەتی چوار گۆڵ درووست بكات.